دوو شه‌ممه‌ 5 شوبات 2018

بەڤیدیۆ : رووسیا بە هۆی کەوتنەخوارەی فرۆکەیەکی رێگری لە تورکیا دەکات فرۆکە بۆ عەفرین بەکاربهێنێت.

بەروار : 05 شوبات 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

ئەم فڕۆكەیەی لە گرتە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت، وەك دەوترێت ئەو فڕۆكە روسیەیە كە لەسنووری پارێزگای ئیدلب كەوتەخوارەوە.

چەند گرووپێكی چەكداری ئۆپۆزسیۆنی سوریا بانگەشەی ئەوەدەكەن كە ئەوان خستوویانەتەخوارەوە، بەڵام بەدرووستی نازانرێت كامیان راست دەكات.

وەك لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا دەردەكەوێت فڕۆكەوانە بە پەڕەشووت خۆی فڕێدەداتەخوارەوە، بەڵام دواتر لەلایەن چەكدارەكانەوە دەكوژرێت.

ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری روسیا دانی بەكەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەیدا نا و رایگەیاند فڕۆكەوانەكە تا ساتی كوژرانی، شەڕی لەگەڵ چەكدارەكان كردووە.

وەكو تۆڵەكردنەوەش، روسیا  ئەو ناوچەیەی بەچڕی بۆردوومانكرد كە فڕۆكەی تێدا خراوەتەخوارەوە و بەهۆیەوە 30 چەكداری بەرەی نوسرە كوژران.

لەدوای ئەو رووداوە ئەمرۆ رووسیا رێگری کردووە لە تورکیا فرۆکە هەڵسێنێت بۆ عەفرین و شەرڤانانیش بەڵینیان داوە ئەو شوێنانە لە سوپاکەی تورکیا وەربگرنەوە.

لەلایەکی تر کەاڵی بی بی سی لە راپۆرتێکدا باس لەشکستی سوپای تورکیا دەکات کە خوینی لێ دەرژێت و ژمارەی کوژراوەکانیان رۆژ لە دوای رۆژ لەزیاد بووندایە بەهۆی بەرگری و خۆراگری شەرەڤانان.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە