پێنج شه‌ممه‌ 8 شوبات 2018

خواردنی تەڕەپیاز فەرامۆش مەكەن

بەروار : 08 شوبات 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 


تەڕە پیاز یەكێكە لە باشترین جۆری سەووزەوات، دەركەوتووە ڕۆژانە خواردنی تەڕە پیاز چارەسەری زۆر گیرو گرفتی تەندروستی دەكات.

ئەگەر چی لە چەندین توێژینەوەدا باس لە سوودەكانی پیاز كراوە، بەڵام زانایان جەختیش لەسەر گرنگی دان بەخواردنی تەڕە پیاز یان پیازی سەوز دەكەنەوە، بە گوتەی زانایان تەڕە پیاز خاوەنی كۆمەڵێك سوودی گرنگترە بە بەراورد بە پیازی وشك، بەشێك لە سوودەكانی تەڕە پیازیش ئەمانەن:
1.خواردنی تەڕەپیاز سوودێكی باشی هەیە بۆ ڕێكخستنی شەكر لە لەشدا.
2. تەڕە پیاز یارمەتی ئاسانكردنی كرداری هەرسكردن دەدات و وادەكات كە كاریگەرییە نەرێنییەكانی خواردنە چەورەكان لەسەر گەدە و كۆئەندامی هەرس كەم بێتەوە.
3. خواردنی تەڕە پیاز بەرگری لەش بەهێز دەكات، بە شێوەیەكی گشتی یارمەتیدەرە بۆ بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری لەش و پاراستنی ئەندامانی جەستە لە نەخۆشییە جۆراوجۆرەكان.
4. خواردنی تەڕەپیاز بۆ دڵ بەسوودە، چونكە رێژەیەكی زۆر لە ڕیشاڵەكانی تێدایە كە ئەمەش بەسوودە بۆ پاراستنی دڵ و كەمكردنەوەی ئاستی چەوری خوێن “كۆلستڕۆڵ”.

5. دژی ئەنفلۆنزا و هەڵامەتە و دەتان پارێزێت لە سەرما بوون، خواردنی تەڕەپیاز لەم وەرزەدا بەسوودە.
6. تەڕەپیاز بەكتریاكانی ناوپۆشی گەدە ناهێڵێت، بەمەش سوودێكی زۆر باشی بۆ گەدە هەیە و چارەسەری برینی گەدە دەكات.
7. بەهۆی بوونی ماددەی “كیرسیتین” لە تەڕە پیازدا كە دژی شێرپەنجەیە وادەكات مرۆڤ بەدوربگرێت لە شێرپەنجە.
8. خواردنی تەڕە پیاز بەسوودە بۆ بەهێزكردنی ئێسك، بەهۆی بوونی ڕێژەیەكی بەرچاو لە ڤیتامین كەی و سی و هەروەها چەند پێكهاتەیەك لە خۆ دەگرێت، كە بەسوودن بۆ بەهێزكردنی ئێسك و مرۆڤ لە لە ئێسكەنەرمە دەپارێزێت.
9. تەڕە پیاز هاوكاری بەهێزكردنی چاویشە كە لە كزبوون و تووشبوون بە نەخۆشییەكان دەیپارێزێت، تەڕە پیاز ڕێژەیەكی بەرچاو لە (ڤیتامین ئەی، كارۆتین، زیاكسانتین، كاللۆتین) لە خۆ دەگرێت كە بەسوودن بۆ پاراستنی چاو.

10.تەڕەپیاز دژی هەموو جۆرە هەوكردنێكە.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە