Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
چوار شه‌ممه‌ 22 حوزه‌یران 2016

دەتەوێت کەسێکی سەرکەوتوو بیت؟

بەروار : 22 حوزه‌یران 2016
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

leadership

 
نازانیت چی بکەیت بۆ ئەوەی ببیت بە کەسێکی سەرکەوتوو؟
گەر دەتەوێ ببی بە کەسێکی سەرکەوتوو، ئەوا هەوڵ بدە ئەم چەند خالەی خوارەوە پەیڕەو بکەیت.

 

هەموومان لە ژیانماندا خەونی بوون بە کەسێکی سەرکەوتوومان هەیە، کەم کەس هەیە تاوەکو ئێستا ڕۆژێک لە ڕۆژان بیری لەوە نەکردبێتەوە کە چۆن ببێ بە کەسێکی سەرکەوتوو، وە دلنیاشم هەموومان بەدوای ئەم هۆکارانەوە دەگەڕێین کە دەمان کەن بە کەسێکی سەرکەوتوو.

چەند هۆکارێک هەن کە دەتکەن بە کەسێکی سەرکەوتوو لە گشت بوارەکانی ژیاندا کە ئەمانەی خوارەوەن:

بەهبێز بوون: با دان بەوە دابنێین کە هەموومان لە ژیانماندا هەندێک شتمان دێنە پێش کە نا دڵنیاین لییان. جیاوازیەکە لەوە دایە کە چۆن بتوانین ڕووبەرووی ئەم نا ذڵنیایەتیە ببینەوە. دەتوانی بەردەوام بیت و بڕیار بدەیت کە تۆ هێشتا روونی و دلنیای لە ژیانتدا هەیە و دەشکرێ بخزیتە نێو ئەو نا دڵنیای و بێ ئارامیەئ کەوا ڕووی تێکردبوویت. کاریگەر بوون لە بارودۆخە سەختەکاندا و هەبوونی پلان دوو هۆکاری سەرەکین کە دەبنە هۆی گۆرینی ئاراستەی ژیانت و بەرەو پێشبردنت. بۆیە بەهێز بە بۆ ئەوەی روبەرووی ئەم نا جۆرە نا دڵنیایانە ببیتەوە.

ڕاستگۆی: راستدوێی و ڕاستگۆبوون لەگەڵ خۆتدا دەبنە هۆی ئەوە کەوا بە سەختی کار بکەی بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانج و هیوایانەی کە لە هزر و بیرتدا کەلەکە بوون. دەترسی لەوەی کە هەنگاو بەرەو خەونەکانت بنێیت؟ دانی پێدا بنێ! کە دانت پێ دانا ئینجا سەرت دەسوڕمی کە چۆن بەو خێراییە توانیوتە بگەی بە ئامانجەکانت.
ڕاستگۆی پەیوەندیەکی باشی بە ژیانیشتەوە هەیە، بە شێوەیەکی تر هەتا لەگەڵ باروودۆخی ژیان و گوزەرانیشت ڕاستگۆ بە. پێویستت بە یارمەتیە؟ داوای بکە. پێوتستت بە کارێکە داوای بکە و راستگۆ بە لەگەڵ سی ڤیەکەت. دوای کە تۆ بەم جۆرە بوویت ئەوا دڵنیابە ناوبانگیشت بە تاسەوە پێت دەڵێ سوپاس.

ڕێکخستنی کات: کاری زیاتر بکە بۆ ڕێکخستنی کاتت چونکە کات کۆڵەکەیە بۆ بەدیهێنانی ئامانج و خەونەکانت هەم ئەو ئامانج و خەونانە کە لە بواری کارکردنتدا هەتن و هەم ئەوانەشی کە پەیوەندیان هەیە بە ژیانی کەسیتەوە. هەر بۆیە ڕێکخستنی کاتت بیر بێ!

ئارام بگرە: رەنگە نەتوانیت ڕاستەوخۆ ئەنجامی ئەو کارە ببینی کە بە درێژای ژیانت کاری لەسەر دەکەی بەڵام پێویستە کە متمانەت هەبێ و توانای بینینی شتەکانت هەبێ هەتا ئەگەر هیچ بەرەو پێش چوون و گۆڕانکاریێکیش بەسەر کارەکەت دا نەیەت.  ئەو کەسانەی کە سەر ناکەون ناتوانن ئارام بگرن و چاوەڕێ بکەن کە چی ڕوو دەدات دوای چەند مانگێک یاخود ساڵێکی تر. ئەگەر هەموو شتێک بە سادەی و ئاسانی بوایە ، کەوایە بۆ هەموو کەس سەرکەوتوو نیە؟

بوێری: هەر کەسێکی سەرکەوتوو چەندین چیرۆکی ناوازەی لە پشتەوە هەیە و کۆمەڵێک لەم چیرۆکانەش چیڕۆکی شکستن. بێگومان کاتێ باشترین پلانەکانت سەراو ژێر دەبن، هەست بە جۆرێک لە ترس دەکەیت بەلام دەبێت ئەمە پڕۆسەیەک بێت بۆ ئەوەی لێوەی فێر بیت نەک ببێتە هۆی ئاڵۆزی بیرت. ئەگەر گشت کەسە سەرکەوتووەکانی ئەمڕۆ بیریان لە شکست کردبائەوە یاخود شکست بیریانی ئالودە کردبا، ىڵێی ئێستا ئەوان لە کوێ دەبوون؟

بوونی پەیوەندی لەگەڵ کەسانی دەورووبەر: کەسانی سەرکەوتوو هەرگیز بە تەنها کارەکانیان ڕا ناپەڕێنن و هەمیشەش ئەوە دووپات دەکەنەوە کە کارکردن بەم شێوەیە ئەستەمە. بوونی کۆمەڵێ کەس لە ژیانتدا کە بتوانن ڕێنمونیت بکەن و وات لێ بکەن کە پشت بە خۆت ببەستی و لە کاتی پێویستا بە هاناتەوە بێن یەکێکە لە هۆکارەکانی سەرکەوتنت. کەوایە ئێستا چاوەڕێی چی دەکەیت، بڕۆ دەرەوە و لەگەڵ خەڵکانی تر تێکەڵ ببە.

خۆشەویستی: لە ژیاندا چی دەبێتە هۆی دڵخۆشی و شادومانیت؟ کەسە سەرکەوتووەکان هەمیشە خۆشەویستی تێکەڵ بەو کارانە دەکەن کە ئەنجامیان دەدەن. با وا دابنێین کە دەتەوێت دەست بە کاری فۆتۆگرافی بکەیت بەڵام لە هەمان کاتدا ڕقت لەوەیە کە هەوڵ بدەیت خۆت بناسێنیت بۆ ئەوەی ئەم کارە بە دەستبهێنیت (خۆت بە بازار کردن بکەی). کەسایەتیە سەرکەوتووەکان هەمیشە گرنگی بە کاری بە بازار کردن دەدەن چونکە ئەوە باش دەزانن کە بە بێ بوونی کڕیار(وێنە گر) ناکرێ خۆشەویستیان بۆ کاری وێنەگری زیاتر بێت. هەوڵ بدە بیر لە کارێک بکەیتەوە کە دەتەوێ لە ژیانتدا ئەنجامی بدەی یاخود گۆرانکاری بەسەر دابهێنی، ئایا دەتوانی خۆشەویستی و سۆزت تێکەڵ بەو کارە بکەی؟ چۆن؟

بیر ڕوونی: ئایا بیرۆکەیەکی تەواو روونت هەیە دەربارەی ئەوەی کە چی دەکەیت یان چۆن دەتوانی ئەو شتە بە دەستبهێنی کە دەتەوی؟ گەر نا، ئەوا بزانە کەسایەتیە سەوکەوتوەکان هەمیشە ئەم بیرۆکەیان لە هەگبە دا هەیە! ئەوان کاتی تەواو تەرخان دەکەن بۆ پلان دانان بۆ ئەم کارەی کە دەیانەوێت ئەنجامی بدەن و وە بە شێوەیەکی ستراتیژی کار دەکەن بۆ ئەوەی یارمەتی ئەو بیر روونیەیان بدەن کە هەیانە. جگە لەمانە. ئەوان هەمیشە بیرۆکەکان و پلانەکانیان دەکەنەوە بۆ ئەوەی سەر بکەون بەسەر ئەو شتەی کە لە مێشک و بیریان دا هەیە.

خۆ گونجاندن: راستە پلان دانان گرنگیەکی تایبەتی خۆی هەیە لە سەرکەوتنی تۆدا و کەسە سەرکەوتووەکان ناکرێ بێ بوونی پلان کار بکەن بەڵام ئایا تا ئێستا پرسیارت لە خۆت کردووە ئەگەر شتەکان گۆڕانکاریان بەسەردا هات پێویستە کە چی بکەیت؟ چۆن دەتوانی بە ئاسانی لە بارودۆخێکەوە بۆ بارودۆخێکی تر هەنگاو بنێی؟ کەسە سەرکەوتووەکان زۆر بە ئاسانی دەتوانن خۆیان بگونجێنن لەگەڵ ئەو گۆران و بارودۆخانەی کە بەسەر پلانەکانیان دا دێن. ئایا تۆش دەتوانی ببی بە یەکێک لەم کەسانە؟

بە زۆر سەیر کردنی کەسانی تر: بۆچی هەموو کەسێک گرنگی بە تۆ دەدات، ئەگەر شتێکت نەبێ کە پێشکەشی بکەیت؟ کەسایەتیە سەرکەوتوەکان باش دەزانن کە پێویستە شارەزایەکانیان بەرەو پێش ببەن، جا ئەم شارەزاییە ڕەنگە پەیوەندی بە کارەکانیانەوە بێت یان ڕەنگە شتێکی بچووک بێت وەک یارمەتی دانی یەکێک لە هاوڕێکانیان.

لە کۆتایدا، بیر بکەرەوە کە چیت هەیە بۆ ئەوەی پێشکەشی جیهانی بکەیت، ئەگەر شتێکت هەیە (کە بێ گومانم هەتە) ئەوا پێشکەشی بکە!

Www.Lifecheck.org  سەرچاوە:

وەرگێڕانی: توانا سەدرەدین

 

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە