Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
یه‌ك شه‌ممه‌ 11 شوبات 2018

بەوێنە: کوڕێک لە سەرەمەرگدا دەستدرێژی سێکسی کردە سەر کچێک

بەروار : 11 شوبات 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

لە ئەمریکا کوڕێکی تەمەن ١٩ ساڵ لەسەرە مەرگدا دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەر کچێکی ١٨ ساڵ و دواتر گیانی لەدەستداوە .

کوڕەکە ناوی “برایان ڤاریلیا”ە و تەمەنی ١٩ ساڵە پاش ئەوەی دەچێتە ماڵی کچەکە و دەبینێت بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەری بەکارهێناوە و لەهۆشخۆی چووە و لێوەکانی شین بۆتەوە بە هەلی دەزانێت و وێنەی نیمچە ڕوتی بۆ هاوڕێکانی دەنێرێت و دواتریش دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر .

کچەکە ناوی “نیکۆلای” بووە و تەمەنی ١٨ساڵ بووە و لە قوتابخانەکەی بەهۆی جوانی و سەرنج ڕاکێشیەکەی بە شواجون ناویدەرکردووە، لەوڕۆژەدا کە کوڕەکە چەند خواردنێکی گەیاندۆتە ماڵەکە برێکی زۆر مادەی هۆشبەری بەکارهێناوە و بە بڕی کوژەر ناودەبرێت لەهۆشخۆی چووە و دواتریش گیانی لەدەستداوە .

وەک پۆلیس ئاشکارایانکردووە کوڕەکە وەک گەیەنەری خواردن بۆ ماڵان کاریکردووە و کاتێک خانمەکەی بەوشێوەیە بینیوە وێنەی گرتووە و لەجیاتی ئەوەی بیگەیەنێتە نەخۆشخانە دەستدرێژی کردۆتە سەر و دواتریش گیانی لەدەستداوە .

لە ئێستادا بە تۆمەتی دەستدرێژی پلە دوو کورەکە دادگایی دەکرێت و پێدەچێت سزایەکی قورس وەربگرێت و چەند ساڵێک لە زینداندا بمێنێتەوە .
 








 

میللەت

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە