Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
یه‌ك شه‌ممه‌ 11 شوبات 2018

بزانە میسی و ڕۆناڵدۆ كامیان زۆرترین لێدانی سزای لێداوە.!

بەروار : 11 شوبات 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

وەرگێڕانی:دلاوەر عارف

زۆر جار پرسیار دەكرێت وموناقەشە دەكرێت لەنێوان وەرزشكاران وبەتایبەت هاندەرانی هەردو یانەی ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە كە ئایا ڕۆناڵدۆ لێدانی سزای زۆر لێداوە یان میسی؟
لەم بارەیەوە سایتی (quora.)ڕاپۆرتێكی بڵاو كردۆتەوە لەسەر ژمارەی لێدانە سزاكانی هەردو یاریزان وڕێژەی گۆڵ تۆماركردن و گۆڵ تۆمارنەكردنیان بەلێدانی سزا،بەپێی ڕاپۆرتەكە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆلە وەرزی ٢٠٠٣-٢٠٠٢ كەدەستی بەیاریكردن كردوە لەگەل مانچستەر یوناتد هەتاوەكو وەرزی ٢٠١٧-٢٠١٦
٩١ لێدانی سزای لێداوە بەجۆرێك ٧٧ لێدانیان گۆڵی پێتۆمار كردوەو لە ١٤ لێدانیشیان سەركەوتو نەبوە.لەبەرامبەردالیۆنێل میسی لە وەرزی ٢٠٠٥-٢٠٠٤ كەدەستی بەیاریكردن كردوە لە تیپی یەكەمی بەرشەلۆنە هەتوەكو ٢٠١٧-٢٠١٦
٥٩ لێدانی سزای لێداوەلە ٤٠ لێدانیان سەركەوتو بوە لەتۆماركردنی گۆلو لە ١٩ لێدانیشیان شكستی هێناوە.
بەپێی ڕاپۆرتەكە ڕۆناڵدۆ بۆیەكەمجار لەوەرزی ٢٠٠٦-٢٠٠٥ژێدانی سزای لێداوەكە ١ لێدان بوەو گۆڵی تۆمار كردوە،ئەمە لەكاتێكدایە میسی لە وەرزی ٢٠٠٨-٢٠٠٧ بۆیەكەمجار لێدانی سزای لێداوە كە ٥ لێدان بوە لە ٤ لێدان سەركەوتو بوەو لە ١ لێدانیش سكستی هێناوە لەتۆماركردنی گۆڵ.ئەگەر بێتو وەرزی ٢٠٠٨-٢٠٠٧بەپێوەر وەربگرین بۆ هەردوكیان ئەوە ڕۆناڵدۆ لێدانی سزای زیاتری لێداوە كە ٨٥ لێدانە ٧٢ لێدان گۆڵی تۆمار كردوەو ١٣ لێدانیش شكستی هێناوە واتە بەڕێژەی %٨٤.٧ سەركەوتو بوە %١٥.٣ شكستی هێناوە،هەروەها میسی ٥٩ لێدانی لێداوە ٤٠ لێدانی گۆڵی تۆمار كردوەو ١٩ لێدان شكستی هێناوە واتە ڕێژەی %٦٧.٧ سەركەوتو بوەو %٣٢.٣ شكستی هێناوە
بەڵام لەكۆی گشتی لێدانەكانیان ڕۆناڵدۆ %٨٤.٦ سەركەوتو بوەو %١٥.٤ شكستی هێناوە ، بەڵام میسی %٦٧.٧ سەركەوتو بوەو %٣٢.٣ شكستی هێناوە بەپێی هەردو بەراوردەكە ڕۆناڵدۆ ڕێژەی گۆڵ تۆماركردنی زیاترە لە میسی بەلام. لێدانی سزای زیاتر لێداوە.

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە