Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
دوو شه‌ممه‌ 12 شوبات 2018

حوکمڕانانی هەرێم و مامۆستایانی ناڕازی

بەروار : 12 شوبات 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

بەهادین نوری

هێندێ لە حوکڕانانی هەرێم کە لە نێوان خۆیاندا قسەیان کردووە سەبارەت بە مامۆستایانی ناڕازی وتویانە : ئەوەی ئێمە لەم مامۆستایانەی قبووڵ دەکەین لە هەر وڵاتێکیتردابێ لێیان قبووڵ ناکرێ .
ئەم قسەیە پیاوی برسی و گیرفان بەتاڵ تووڕەتر دەکات . ئەومامۆستایانە هەموو کارمەندی حوکمەتن و بەرانبەر بە مووچەی مانگانە تەعین کراون . جێبەجێکردنی ئەرکەکەیان دەرس وتنەوەیە لە خوێندگەکاندا کە گرێدراوە بە جێبەجێکردنی ئەرکی لایەنی بەرانبەرەوە – کە حوکمەتە . تۆ مووچەی مانگانەی خۆی بدەرێ و ( کە مافی یاسایی خۆیەتی ) ئەگەر بە ئەرکی خۆی هەڵنەسا سزایبدە ، سجنی بکە . بەڵام چی لێقبووڵ ناکەیت کەزیاتر لە ٣ ساڵە مافی خۆی نادەیتێ ، کە بە گیرفانی بەتاڵەوە دەبێ مناڵەکانی بەخێوبکات ؟ دەڵێیت (لە هەروڵاتێکیتربێ ئەمەیان لێ قبووڵ ناکرێ ) باشە دەپرسین لەکام وڵات داوا لە مامۆستایان دەکرێ ، بۆزیاتر لە ٣ ساڵ ، دەرس بڵێنەوە بەومەرجە مووچەشیان نەبێ ؟ مانگێ ، دوومانگ ، ٤ مانگ .. قەیناکە ، بەڵام کە بوو بە چەند ساڵ و هەرمووچە نەبێ ؟
ئێوە فرۆشتنی نەوتی هەرێمتان لە دەستی بەغدا سەندو گرتتانە ئەستۆی خۆتان ، گوایە سەربەخۆیی ئابووری بۆ هەرێم دروستدەکەن . ئائەمەبوو سەربە خۆییەکەتان ؟ دەتوانن ڕوونی بکەنەوە بۆ ئەوخەڵکە کە مووچەکەیان چی لێهات ؟ دیارە خۆتان برسی نین و تێر ئاگای لە برسی نیە ! ئەگەر بەویژدانێکی ساغەوە مامەڵەتان لەگەڵ ئەم میلەتە بکردایە دەبوو کورسیە کانتان جێبێڵن و بڵێن :
– داوای لێبوردنتان لێدەکەین ، ئێمە شایستەی ئەم جێگەیەنین .

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە