چوار شه‌ممه‌ 22 حوزه‌یران 2016

چیرۆکى ژنە شیوعیەک لەوکاتەى لەسێدارە درا

بەروار : 22 حوزه‌یران 2016
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

13524550_1818159738415232_3732418477983986134_n
نمونەیەک لە دەسەلاتی بەعس
ساڵى ١٩٨١ لە یەکێک لە بازگە سەربازیەکان لە خالێ ژن و پیاوێک دەستگیرکران. دەزگا سەرکوتگەرەکان بەوە تۆمەتباریا نکردن کە پێشمەرگە ولایەنگری حزبی شیوعی یاخین . ئەوان تۆمەتەکەیان رەد نەکردەوە، بەڵام وتیان :
”ڕاستە ئێمە پێشمەرگەی حزبی شیوعی بووین ، بەڵام هاتوینەتەوە تا لە بەغدا ژیانی ئاسایی خۆمان دور لە سیاسەت بگوزەرێنین و منداڵەکەمان بە ئارامی پەروەردە بکەین“
دەزگاکانی ڕژێم جەختیان لە تۆمەتەکەیان کردوە ، گوایا ئەوان نێردراون تا زارەکی ڕێنوێنی سەرکردایەتی حزبی شیوعی بە کۆمیتەی بەغدا بگەیەنن!
ئەوان دوای ئەشکەنجە و لێکۆڵینەوەیەکی دڕندانە برانە بەردەم ” دادگای شۆڕش“ ولە چاوتروکانێکدا بڕیاری لە سێدارەدانیان درا!
( میادە) ژنێکی جوانبوو ، لە بەهاری تەمەنیدا بوو، دوو گیانبوو ، سکەکەی لە دوامانگیدا بوو، ئەو لە نامەیەکی پاڕانەوەدا داوای لە سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراق بەرزان تکریتی کرد ، لەداری نەدەن تا منداڵەکەی دەبێت. بەرزان لەسەر داواکەی بەخەتی خۆی نوسیبوی:
“ دەولەت پێویستی بە ناپاکێکی نوێ نیە!“
جارێکیتریش نامەیەکی نوسی ، داوایکرد بە نەشتەرگەری منداڵەکەی بهێننە دەرەوە ، بەڵام ئەمجارەش بەرزان ڕازی نەبوو!
دکتۆر العبیدی بەم جۆرە ئەو بەیانیە دەگێرێتەوە کە لە سێدارەیاندان:
یەکەمجار هاوسەرەکەی سەر بەرزانە چوە سەر مەنەسەکە و ویستیان چاوی ببەستن ، ڕازی نەبوو ، ئەو ئاوڕێکی لە مەیادە دایەوە و وتی:
” خۆشەویستم بمبورە نەمتوانی باوکێکی باشبم بۆ کوڕەکەت و بۆ خۆت ” جاست سەماوی جەلاد پەتەکەی کردە ملی و بە بەرچاوی ژنەکەیەوە لە داریاندا!
نۆرەی میادە هات ، بردیانە سەر مەنەسەکە ، میادە وتی بۆ دواجار لێتان دەپاڕێمەوە کەمێکیتر چاوەڕی بکەن ” سەراوم ” تەقیوە با کورەکەم بژی . ئەوان بێبەزەییانە خەریکی مەراسیمی لەداردانەکەبوون ، میادە کەوتە نزاکردن تا پێش مەرگی کورەکەی لەدایک بێت، هاوکات بە هەموو هێزیەوە هەوڵیدەدا مناڵەکە بێتە دەرەوە. مەنەسەی ژێر پێەکانی مەیادە کرایەوە ، باڵای لە نێوەڕاستی ژورەکەدا شۆڕ بویەوە ، خوێن بە قاچەکانیدا وەک چۆڕاوگەی بەفری تواوەی بەهار ، دەهاتە خوارێ .
لاشەی ئەویان داگرت ، گەرچی ئەو مردبوو بەڵام مندالەکەی هێشتا زیندوو بوو، ناو ژورەکە پڕبوو لە خوێن ، قاچەکانی میادە وەک بڵێیت بۆ لەدایک بونی ئەو کرابونەوە ، منداڵەکە هاتە دەرێ!
جاست وتی:
لێیگەڕێن با لە پەنا دایک و باوکیا ئەویش بمرێت! ئەو مەلایەش کە هاتبوو تا قوربانیەکان لە دواساتەکانی ژیانیاندا ، لەسەر دەستی ئەو شاهێتومان بهێنن ، لایەنگری پێشنیارەکەی جاستی کرد! بەڵام ئەم ( دکتۆر العیدی ) ڕازی نەبوو بە کوشتنی منداڵەکە. هەرسێکیان لەسەر ئەوە ڕێکەوتن منداڵەکە لەولا دابنێن تا چارەنوسی لەلایەن دەزگای هەوالگری و سەرۆکەکەی بەرزان تکریتیەوە ، دیاری دەکرێت. منداڵەکەیان دایە دەست ” رچیە“ ی فەراشی خاوێنکردنەوەی ژوری سێدارە.
رچیە ژنێکی رەشتاڵە لە کۆتایی بیستەکانی تەمەنیدا بوو ، ئەو دەمێک بوو شوی کردبوو، بەلام منداڵی نەدەبوو، بە ئاواتەوە بوو منداڵێکی هەبێت. جاست ناوی منداڵەکەینا ” زعیر ” و لەگەڵ رچیە ڕێکەوتن گەر ”سید بەرزان“ ڕازی نەبوو دەبت منداڵەکە فرێبدا تا دەمرێت! ئەویش ڕازی بوو.
خێرا رچیە ژورە خوێناویەکەی سێدارەی پاک کردەوە لەو هەموو خوێنەی میادە و منداڵەکەی لە ئاودەستی زیندانەکەدا شت و لە کراسێکی دایکی ئاڵاند . لە خۆشیا کە منداڵێکی دەستکەوتووە شوێنی بە خۆی نەدەگرت، بەهەڵەداوان خۆی گەیاندەوە ماڵەوە لە ناوچەی ” لحێوە“ لە نزیک ئەبوغرێب. کە خۆی کرد بە ماڵدا مێردەکەی لەوێ بوو ، هەموو چیرۆکەکەی بۆباسکرد ، یەکەمین کارێک کە کردنیان، ناوی منداڵەکەیان لە ” زعیر“ ەوە گۆڕی بۆ ” ولید“ .
ساڵ هات و چوو ، وەلید گەورە بوو . کە ئەمەریکا عێراقی داگیرکرد و ڕژێم ڕوخا ، ئینجا لەدائیرەی نفوس ناوی وەلیدی وەک کوڕی خۆی و مێردەکەی قەید کرد ! ڕۆژنامەیەک چیرۆکەکەی بلاوکردنەوە ، برای مێردەکەی میادە دوای ٢٢ ساڵ گەڕایەوە بەغدا و کەوتە سۆراخی برازاکەی. سەرەنجام دۆزیەوە و بە ڕچیەی ڕاگەیاند ، دەیەوێت وەلید لەگەڵخۆیدا بەرێت بۆ ئەڵمانیا ، هەرچەندە ئەو وەک دایکێکی ڕاستەقینە زۆری پێناخۆشبوو ، بەڵام وتی:
ئەوە وەلید دەتوانێت بڕیاربدا!
وەلید لە نزیک ماڵی خۆیان عەرەبانەی هەبوو سەوزە و میوەی دەفرۆشت ، بەڵام ئەو باوەشی دایە ( رضیە ) ی بە هەموو خۆشی دنیا نەدەگۆڕیەوە ، بۆیە بێ هیچ دوودڵیەک بە مامی وت : ببورە مامە گیان من دەمەوێت لەگەڵ دایکما بژیم!
ئەو ڕۆژەی دادگای باڵای تاوانەکان ، بڕیاری لە سێدارەدانی بەرزان تکریتی دەرکرد ، وەلید لە چایخانەیەکدا نان و ماستاوی دەخواد ، کە دادوەر بڕیاری دا ، ئەم پاروەکە لە بینی گیرا و چاوەکانی پڕ بوون لە فرمێسک … وشەی سێدارە ئازارەکەی دایە میادەی و بابی وەبیر هێنایەوە ……..
………..
ئەمە چیرۆکێکی خەیاڵی نیە ، بەلکە ڕوداوێکی واقعیه بە دەسکاریەوە لە عەرەبیەوە وەرگیردراوه لەلایەن رۆژنامەنوس هەورامان عەلی

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

بۆچوون تۆماربکە

  • هەورامان عەلی

    بەروار$s

    بەرێزان ئەو بابەتە هی منە نازانم بۆ چی بە ناوی ئەو برادەرەوە بلاو کراوەتەوە؟!


    وەڵامدانەوە

    • ئاگاپرێس

      بەروار$s

      سلاو بةريزم ئيمة بةو ناونيشانةوة وةرمان كرتووة بمانبورة ئةكةر ناوت نةهاتبيت بةلام ئةوان لة زمانى عةرةبى وةريان كيراوة ئايا بةريزتان بة زمانى عةرةبى نوسيوتانة


      وەڵامدانەوە

  • هەورامان عەلی

    بەروار$s

  • هەورامان عەلی

    بەروار$s

    بەرێزان ئەو چیرۆکە لە نوسینی من نیە ، من بەدەسکاریەوە لە عەرەبیەوە وەرمگێراوە ، بۆ هیچ ماڵپەرێکم نە ناردووە ، تەنیا لە فەیسبوکەکەی خۆمدا دام ناوە ، هەرچەندە دەیان ماڵپەر بردویانە و بە ناوی خۆمەوە بلاویانکردوەتەوە ، ئەو برادەرە تەنیا ناوی بابەتەکەی گۆڕیوە و ناوی خۆی لە جێگەی من داناوە. من لە سەرەوە لیکی فەیسبوکەکەی خۆمم داناوە تا بەراوردی بکەن . لای من کێشە نیە هەرنوسینێکم هەرکەسێك بلاوکاتەوە ، سوپاسیشی دەکەم ، چونکە من بۆیە دەنوسم تا زۆرترین کەس بیخونێتەوە ، هەڵبەتە مافێکی ئاسایی خۆمە و هاوکات پرسیپێکی ڕۆژنامەوانیە کاتێك بابەتی کەسێك بڵاو دەکەنەوە دەبێت مافی خاوەنەکەی نە فەوتێ … ڕێزم هەیە


    وەڵامدانەوە

    • جەبار

      بەروار$s

      بەڵێ ڕاستە ئەم بابەتە لە وەرگێڕان کاک هەورامان عەلی یە


      وەڵامدانەوە

    • ئاگاپرێس

      بەروار$s

      سلاو كاك هةورامان بةريزم لةخوارةوة ناوى بةريزتمان دانا ناوةكةى ترمان لابرد دواى برسيار كردن راستى بابةتةكة هى تؤ بوو بمانبورة


      وەڵامدانەوە

6 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە