Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
چوار شه‌ممه‌ 21 شوبات 2018

عەبادی: “بەم مەرجە فڕۆکەخانەکانی هەرێم دەکرێنەوە”

بەروار : 21 شوبات 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی رایگەیاند وڵاتەکەی رێگە بە بەکارهێنانی خاکی عێراق نادات لە لایەن پەیمانی باکووری ئەتڵەسی “ناتۆ” و لایەنی دیکە دژ بە ئێران.

لەمیانی کۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەیدا کە لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران سازی کرد، عەبادی گوتی: “رێگە بە بەکارهێنانی خاکی عێراق دژ بە ئێران نادەین لە لایەن پەیمانی باکووری ئەتڵەسی “ناتۆ” و لایەنی دیکە”.

حەیدەر عەبادی گوتیشی: “عێراق مەشقێکی جۆری بۆ هێزە ئەمنییەکانی بەهەموو پێکهاتەکانییەوە، هەروەها پاڵپشتی لۆجستی و هەماهەنگی هەواڵگری دەوێت”.

لەبارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتی: “فڕۆکەخانەکانی هەرێم دەکرێنەوە کاتێک کە سەرجەم داواکارییەکانی حکوومەتی فیدڕالی جێبەجێکران” و گوتیشی: “دەروازە سنوورییەکان لەگشت وڵاتانی جیهان لەژێر دەسەڵاتی حکوومەتی فیدڕالی دایە”.

لەبارەی کوژرانی ٢٧ چەکداری حەشدی شەعبی کە رۆژی یەکشەممەی رابردوو لە بۆسەیەکی داعش لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک کوژران، سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی ئاماژەی بەوە کرد کە لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە لەبارەی ئەوەی کە ئاخۆ کێ فەرمانی داوە بە دەرچوونی هێزێکی دیاریکراوی حەشدی شەعبی لە قەزای حەویجە باشووری کەرکووک.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە