Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
هه‌ینی 2 ئازار 2018

پەرلەمانتاران و خانەنشینی و خزمەتی خەلک

بەروار : 02 ئازار 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

 

عه مار كه لكانى

لەو باردۆخە ئابووریە ناخۆشەدا لەجیاتی کێشەی خەلک
چارەسەر کەن خەمی خۆیان چونکە دوای چەند مانگێکی تر ئیشیان تەواو دەبێت دەیانەوێت بە مووچەی چەوور خانەنشین بن باشە اوە پەرلەمانە یان دیوەخان ؟؟؟؟؟
نا بۆ خانەنشینی ناسایی و خانەنشینی پلە بالاکان بە مووچەی بەرز بەداخەوە دەبوو لەکاتەدا پەرلەمان خەریکی رێگە دۆزینەوە بێت بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی خەلک نەک خودی ژیانی پەرلەمانتاران بەداخەوە کۆمەلێک بارگرانی تر دەچێته سەر خزێنەی وولات کە حەق نیە وابێت بەشێکی زۆری پەرلەمانتاڕان تەمەنی خانیشیان تەواو نەکردووە و چۆن دەبێ خانەنشین بن زۆربەیان بروانامەی باشیان هەیە پێش بوون بە پەرلەمانتاری بەشێکی زۆریان فەرمانبەر بوون وە دەتوانن بگەرێنەوە سەر کاڕەکانیان گەر بیانەوێت خزمەتی کۆمەلگا بکەن دەبووپەرلەمان یاساکەی بەپێچەوانەوە پەسند کردبا و مووچەی خانەنیشی پەرلەمانتارو وەزیرو پلەبالاکانی تری هەلبوەشاندبایەوە نەک بەیاسا خانەنشیان بۆ ڕێک بخات ، هەرجاڕێک هەلبژاڕدنەکان نزیک دەبێتەوە کۆمەلێک پرسی وا دەهێنرێتەبەرباس خەڵک و کۆمەلگای پێ مەشغول دەکەن ، هەتا بتوانن دیسان هەست و سۆزی خەلکی پێ بجوڵێن لە هەلمەتەکانی هەلبژاڕدن دا ،بەداخەوە هێشتان یاساکە دەرنەچووە هەموو حیزبەکانی ناو پەرلەمان کەوتنە تەخوین کردنی یەکتر کەوا ئەو لەگەلە و ئەو لەگەل نیە بەداخەوە ،دەبوو ئەوان شەریان لەسەر ئەوە کردبا کێ لەخەمی خەلکە و لەبەرژەوەندی خەلک کارەکات و کێ پێشەنگە لە گەیاندنی کێشەکانی هاوولاتیان و چارەسەر کردنیان ، کامیان ؟کەی؟ هاتوونەتە ناو خەڵک گوێت لەکێشەکانی خەلک گرتووە و کامیان وەکو هاوولاتێکی ئاسایی دەژی؟ کامیان بێ کارەبایە ؟ بێ ئۆتۆمبلێ ئاخیر مۆدێله ؟.کامەکان تەواو نابن …….بۆیە دەبێت پەرلەمانتاڕان شەریان لەسەر ئەوە کردبا کە دەبێت یاسا سەروەربێت لەهەرێم بۆ بەرپرسێکی و هاوولاتێکی ئاسایی ….

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە