Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
شه‌ممه‌ 10 ئازار 2018

پزیشكانی كەنەداو پەرلەمانتارانی كوردستان

بەروار : 10 ئازار 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

عەلی مەحمود محەمەد
بەلاتانەوە سەیر نییە لە هەرێمی كیبكی كەنەدی زیاتر لە 700 پزیشك داواكاریەكیان واژۆ كردووە وەك ناڕەزایەتیی نامەیەك دژ بە زیاد كردنی مووچەكانیان بە رێژەی 1,4% , ئەوان دەڵێن ویژدانمان قەبوڵ ناكات موچەی ئێمە زیاد بكرێت كەچی موچەی پەرستیاران زیاد نەكرێت, لە كاتێكدا ناوەندی موچەی پزیشكان لە كەنەدا ساڵانە 403 هەزار دۆلارە.
نا بۆ ئەمە سەیر بێت, راستە لە ئێستادا بۆچونی باو كە هەیمەنەی هەیە لە كۆمەڵگادا كەڵەكە كردنی سەرمایەو بۆچونی خۆپەرستانەی بۆرژوازییە, لێ مرۆڤایەتی لە ئێستادا بەهۆی بەرفراوانبونەوەی قڵشتی چینایەتیەوە, هەستی چینایەتیان گەیشتۆتە ئەپەڕی, ئەمرۆ جیاوازی داهات بۆتە كێشەی یەكەمی مرۆڤایەتی لە جیهاندا, سەیری راپرسییە پرۆفیشناڵەكانی تەنانەت دەزگا بۆرژوازییەكان بكەن, سەرجەمیان ئەوە دەرەخەن جیاوازی داهات و خاوەندارێتی كێشەی یەكەمی مرۆڤەكانە. لە پانتایی جیهاندا.
پێچەوانەی ئەمەی لە كەنەدا رودەدات, بینیمان پەرلەمانتارانی خۆمان ئەوانەی لە شاری هەولێر لە تەلارێكدان ناوی پەرلەمانەو پێشتر ناوی ئەنجومەنی یاسادانان بوو, لە لایەن حكومەتێكی چەوسێنەری گەندەڵەوە پێشنیارێك دەخرێتە بەردەستیان بۆ كەمكردنەوەی موچەكانیان و رەتكردنەوەی خانەنشینكردنی گەنجەكانیان, ئەوان لە بری پەسەند كردنی بەڕێژەی 150% زیاتر لەوە بۆ خۆیان دیاریدەكەن, سەیرەكەیان لەوەدایە نازانن, ئەمڕۆ كێشەی جیاوازی داهات كێشەی یەكەمی مرۆڤایەتییە, مرۆڤایەتی لە بەردەم شۆڕشێكی گەورەی چینایەتی چاوەڕوانی سەمایەكە بڵێت گوڵ لێرەیە بەرەو سەركەوتن.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە