Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
شه‌ممه‌ 10 ئازار 2018

دادپەروەریشیان لێکردینە سەراب

بەروار : 10 ئازار 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

دلشاد خدر

هەر لەسەرەتای دروست بوونی حزبی شیوعی عیراقەوە، هەزاران تێکوشەر هاتنە نیو حزب و لە نیو رێکخستنەکانی ئەو حزبدا، لە پێناو دادپەروەریدا، تەمەنێک تێکوشان. هەزارانیش هەر لە نیو حزبی شیوعیدا و، لە پێناو دادپەروەریدا، شەریان بە مەرگ دەفروشت و، ملیان لە چەقۆ دەخشاند. هەر بۆ ئەو ئامانجەش، سەدانیان گیان کردە قوربانی لە رێگای تیکوشان بۆ گەیشتنی کومەلگا بە دادپەروەری کومەلایەتی. هاورێی کوچکردوش، هاورێ باوکی سەرکەوت، یەکێ لەو تێکوشەرە دێرینانەی نیو خەباتی چەندین دەیەی ئەو حزبەدا بووە، کە لە پێناو دابینکردنی سیستەمێکی دادپەروەرانە بۆ گەلانی عیراق سەرتاپای تەمەنی خۆی تێکوشاوە. هاورێی کوچکردو لەگەل سەدان لە هاورێییەکانیدا، تەمەنیکی درێژ سەرەدیقانەیان لەگەل مەرگدا کردوە و، تاکە ئامانجیشیان دابینکردنی سیستەمێکی دادپەروەری بووە لە رێگای حزبەکەیان بۆ گەلانی عیراق. لەکوتاییدا لەنیو خودی ئەو حزبەی کە تێکوشەرەکان کردبوییانە هوکاریێک بۆ گەیشتن بەو ئامانجە، زەقترین نادادپەروەرییان بەرامبەر پەیرەوکرا!!

 

Image may contain: 2 people, people standing, crowd and outdoor

کوچکردوو لەسالی 1949 لە خوپێشاندانیکی شیوعیەکانی هەولیر دەگیری و دەخرێتە کونجی زیندانەوە و، بەو هوکارەشەوە لە خوێندن دادەبرێت. لەدوای ئەو بەروارەشەوە ژیانی کوچکردوو بۆتە بەشیک لە حزب و، ژیانیشی یان لە زیندان، یان تیکوشانی نەهێنی، یان پێشمەرگایەتی بووە تا ئەنفالەکان و، پاشانیش وەک سەدان کادیر و پێشمەرگەی حزب بە ناچاری روو لە هەندەران دەکات و لەوێشدا بەردەوام دەبێت و، تا دواروژی ژیانیشی، حزب و ئامانجەکانی هەموو جولەو بیرکردنەوەی کوچکردووی داگیر کردبوو.
کوچکردوو کادیرو پێشمەرگەی سەرەتایەکانی حزب بووە لە دوایی هاتنە دەرەوەی حزب لە 1978 و پێشتریش لە دوایی کودەتایەکەی 8ی شوبات دیسان تا کوتایی هەر پێشمەرگەبووە! هەموو خەونی ئەو تێکوشەرە ماندونەناسە ئەوە بووە، کە حزبەکەی بتوانی دادپەروەری بۆ گەلەکەی دابینبکات!! مخابن کاتی حزبەکەی تەنیا ئەو رێگایەی بۆ کرایەوە کە ناوی تێکوشەرانی حزب پێشکەش بە دەسەلات بکات بۆ وەرگرتنی ئیستحقاقی تێکوشانیان!! دەسترویشتوانی نیو حزب گەوەرترین گەندەلیان ئەنجامدا و، ئەو لیستانەی کە ناوی کوچکردو و، ئەو تێکوشەرانەی تێدا تومار دەکرا بە بەردەوامی وون دەبوون و بە پێچەوانەشەوە ئەو لیستانەی ناوی براو خوشک و منالەکان و دوستەکانی ئەندامانی سەرکردایەتی حزبی تیدا تومار دەکران ( کە زۆرینەیان نە روژیک پێشمەرگە بوونە، نە روژیک لە نیو ئەو حزبدا تێکوشاون ) بە خێرایی و بەبێ کێشەو هەر لەسەرەتادا بە پلەی بەرز خانەنیشین کران و کوچکردوو و، تێکۆشەرانی تر پاش ماندوبوونێکی زۆر و دوبارە سێبارە کردنەوە داواکارییەکانیان بۆ خانەنیشینی، دواجار لە کوتایی سالی 2014 کە دوا لیستی خانەنیشینی پێشمەرگەکانی حزبە بوو!! خانەنیشینی پێشمەرگایەتی بۆ دەرچوو!! چ تابلویەکی سریالییە، تەمەنیک تێکوشان لە پێناو دادپەروەریدا، دواجار لە نیو خودی حزبەکەی خۆیدا کە چەندین دەیەیە، کردویەتییە ئامرازیک بۆ گەشتن بە دادپەروەری!! نادادپەروەریەکی زەق بەرامبەر کوچکردوو و دەیانی ئەوک ئەو ئەنجامدەدریێت!! حەتمەن دروشمی سەرەکەی حزبیش تێکوشانە لە پێناو دادپەروەری کومەلایەتی!! لەکاتیکدا لە نیو خودی خومان کە تەنیا ئامادەکردنی لیستەکانمان لەدەستدابوو نەمان توانی ئەو دادپەروەرییە پەیرەو کەین و دادپەروەریشمان کردە سەراب! ئەگەر دەسەلاتی جێبەجێکاریمان لەدەست بایە، دادپەروەیمان بەچ دەردێک دەبرد!!

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە