Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
هه‌ینی 16 ئازار 2018

با لە سیەمین ساڵیادی هەڵەبجە تەنێ پشت وە خۆمان ببەستین.

بەروار : 16 ئازار 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

 

 

دارا خونچە

 

لە سیەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی هەڵەبجە ئیدی پێویستە نەک هەر لەوە تێبگەین کە خەڵکی کوردستان لە خۆیان پتر بترازێ هیچ وڵات و دەسەڵاتەکی جیهان پشتیوانیان نین تەنانەت رێکخراوە نێوچەیی و جیهانییەکانیش کە گوایە پارێزگاریی  لە ماف و ئازادیی و ئاسایش و ژیان و گوزەرانی مرۆڤەکان دەکەن.. بەڵکە پێویستە لەوەش تێبگەین کە وە پێچەوانەوە دەسەلاتدارانی جیهان وە تایبەتییش دەسەڵاتدارە زلهێزەکانی ئەمەریکا و رووسیا و ئەوروپا رێک دژ بە ماف و ئازادییەکانی هەموو پارچەکانی کوردستانن و لە راستییدا دۆستی نێزیکی وڵاتە رەگەزپەرستە ئیسلامییە داگیرکەرەکانی کوردستانن.

 

هەموومان دیتمان و دەیبینین شۆڕشگێڕانی باکوور تەنێ لەبەرئەوەی داوای مافە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانی خۆیان دەکەن بە تیرۆریستیان ناوزەد دەکەن! هەموومان دیتمان خەڵکی باشوور تەنێ لەسەرئەوەی دەنگیان وە سەربەخۆیی کوردستان دا تێکڕای دەسەڵاتدارانی جیهان پشتگیریی حکومەتە شیعەگەرییەکەی عێراق و (حەشدی وەحشیان) کرد و نیوەی خاکی باشووریان داگیرکردەوە! هەموومان ئێستا دەیبینن خەڵکی رۆژاوا تەنێ لەبەرئەوەی دەیانەوێ خۆیان خۆیان بەڕێوەببەن پیلانی داگیرکردنی (عەفرین)یان داڕشت و مافی مرۆڤ و دیموکراسییەکەیان دەبێژی تورکیای ئەردۆگان مافی خۆیەتی پارێزگاریی لە خۆی بکا ئەوە لە کاتەکدا سوپایە دڕندەکەی تورکیا هێرش دەکا و هەر ئێستا کۆمەڵکوژیی لە عەفرین ئەنجامدەدا!

 

ئیدی شۆڕش و بزاڤەکانمان زۆر نەزانانە سیاسەتیان کرد؛ هێندەی هومێدیان لەسەر پشتگیریی و یارمەتییەکانی بزاڤەکانی (مافی مرۆڤ و دیموکراسی و دادپەروەریی) هەڵچنیبوو – کە هەموویان کۆمەڵە درۆیەکی گەورەن – هێندە خۆیان نەچوونە نێو گۆڕەپانە جۆراوجۆرەکانی تێکۆشان و بەرخۆدان.. واتە نەیاندەزانی سیاسەتی دەسەڵاتی سەرمایەداریی بێجگە لە بەرژەوەندییە مادییەکانی چینە دەسەڵاتدارەکان هیچی دیکە ناناسی و گاڵتەی وە ماف و ئازادییەکان دێ وە تایبەتییش ئی میللەتە بندەستەکان!

 

ئێستاش نەچووە بچی.. ئیدی با لە یادی سیەمین ساڵڕۆژی کیمیاباران و کۆمەڵکوژیی هەڵەبجە هەموومان یەکدەست لە سەرتاسەری کوردستان و لە هەموو گۆڕەپانەکنی تێکۆشان خەباتی خۆمان درێژە پێبدەین.. لێ ئەو جار تەنێ پشت وە هێز و توانایەکانی خۆمان ببەستین تا لە چەوسانەوە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان رزگارمان دەبی و ئیدی وەک گەلانی دیکە وە تەواویی دەکەوینە سەر هێلی تێکۆشانی چینایەتیی لە پێناو وەدستهینانی ماف و ئازادییەکانی تاک و کۆمەڵ و دابینکردنی ژیان و گوزەرانەکی باشتر و باشتر کە شایستەی مرۆڤ بی.

 

 

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە