Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
شه‌ممه‌ 17 ئازار 2018

بە ڤیدیۆ.. بورهان خۆشناو سروودێك بۆ عەفرین دەچڕێت

بەروار : 17 ئازار 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

هونەرمەند بورهان خۆشناو، نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی (عەفرینگراد) بڵاو كردەوە كە بەشێكە لە بەرهەمەكانی ئەلبوومی (نیشتمان).

 

بورهان خۆشناو كە ماوەی ٤٠ ساڵە لە بواری گۆرانی و میوزیكی كوردیدا كار دەكات و وەك خۆی دەڵێت، زیاتر لە ١٥٠ بەرهەمی تۆماركراوی لە (گۆرانی، مەقام، سروودی نیشتمانی، لاوك، حەیران و بابەتی دیكە)ی هەیە.

لە بارەی دوایین بەرهەمی خۆیەوە، بورهان خۆشناو ڕايگەیاند، دوێنێ هەینی نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی (عەفرینگراد) بڵاو كردووەتەوە كە بەشێكە لە ئەلبوومی (نیشتمان).

ڕوونیشی كردەوە كە ئەلبوومی (نیشتمان) لە ٨ تراك پێك دێت و بەرهەمەكانی دیكەی ئەو ٨ تراكە، لە دوای جەژنی نەورۆز بڵاو دەبێتەوە.

خۆشناو گوتیشی كە شیعری شاعیرانی كورد (هێمن موكریانی، عەبدوڵا پەشێو، غەریب پشدەری، ڕەنج سەنگاوی و بێبەش پیرۆتی) لە ئەلبوومە تازەكەیدا بەكار هێناوە و خۆی ئاوازی بۆ داناون و كۆمپانیای (میلۆدی) تۆماری كردوون. هەریەك لە هۆگر سەعید، هێمن حوسێن و كاروان ڕەمەزان كاری میوزیك و سكوینسەریان كردووە و لەلایەن رۆژگار لەشكرییەوە مۆنتاژ كراوە.

ئەو هونەرمەندە دەشڵێت، هیچ دەزگا و كۆمپانیا و ناوەندێك سپۆنسەری ئەبلوومەكەی نەكردووە و حەزی كردووە لەسەر ئەركی خۆی، ئەلبوومەكەی بڵاو بكاتەوە.

 

YouTube Preview Image

ئومێد بابان

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە