Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
سێ شه‌ممه‌ 20 ئازار 2018

نەک جێی گومانن ، زەڕڕەیەک متمانەشتان نەماوە ؟

بەروار : 20 ئازار 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

 عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا

وەزارەتی دارایی لەشەوی ۱۸-۳-۲۰۱۸ ، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە لەسەر پێدانی موچە .
لەڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە ئەگەر موچە بەبێ پاشەکەوت بدەین ئەوا مانگانە پێویستمان بە بڕی ( ۹۰۰)ملیارد دیناردەبێت ،و گەر بەسیستمی پاشەکەوتیش دابەشی بکەین ئەوا پێویستمان بە ( ٥۹۰ ) ملیارد دینارە .
بۆیە زۆر بە سادەیی دەپرسین :
لەگەڵ پێکهێنانی کابینەی هەشتی ئەم حکومەتەدا مانگانە ئەو پارەیەی بۆ مووچە پێویست بوو بڕەکەی تەنها ( ۸۳۰ )ملیارددینار بوو .
بۆچی لەئێستادا ( ۷۰)ملیارد دینار زیادیکرد ؟ خۆ بودجە نەهێنراوەتە پەرلەمان ؟ تۆبڵێی هێندە دامەزراندن بوبێت وابەو شێوەیە ئەو بڕەی زیادکردوە ؟ باشە گەر ئەو پارەیە دابەشی (٤۰۰)هەزار بکەین ئێ کەواتە ( ۱۷٥ )هەزارکەستان کەستان بەوبڕە دامەزراندوە .
باشە خۆ لە ( ۲۷-۲-۲۰۱۸) لەنێو هۆڵی پەرلەمان چەندین جار لەلایەن وەزیری دارایی ڕاگەیەنرا کە مانگانە بۆ پێدانی موچە بەفەرمانبەران وموچەخۆرانی هەرێم بەسیستمی پاشەکەوتی موچە تەنها پێویستمان بەبڕی ( ٥۸۰) ملیارد دینارە ، ئەی خێرە تەنها لەماوەی ( ۲۰)ڕۆژدا بڕی ئەوپارەیەی کەپێویستە بۆ پێدانی موچە بەپاشەکەوتەوە ( ۱۰ )ملیارد دیناری زیادکرد ؟
تۆ بڵێیت لەم بیست ڕۆژەدا بۆ پێدانی موچە بەپاشەکەوتەوە (۱۰)ملیارد دیناری زیاد کردبێت ؟ خۆبەم (۱۰)ملیارد دینارە
دەتوانرا (۲٥)هەزار هاوڵاتی بەبڕی (٤۰۰)هەزاردیناری مانگانە دابمەزرێنرایە .
باشە خۆ حکومەت وبەرپرسەکانی لەنێو هۆڵی پەرلەماندا کەداوامان دەکرد کەمترین موچەی خانەنشینی بکرێتە ( ٤۰۰)هەزاردینار خۆیان شین ومۆر دەکردەوەو دەیانوت گەر وابکەین ئەوا پێویستمان بە (۱۸)ملیارد دیناردەبێت وئەوەش لەتوانای حکومەتدا نیەونابێت لەئێستادا .
لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت کە ئەم حکومەتە هەناسەساردو سوارە هێندە ڕاگەیەنراو ، بەیاننامە وکۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ……هتد دەرکردوەو بڵاوکردۆتەوە بەتەواوی دەرونی هاوڵاتیان بەگشتی و فەرمانبەران وموچەخۆرانی بەتایبەتی تێکداوە .
چونکە ئەم حکومەتە لەگەڵ ئەوەی لەهەموو خزمەتگوزارییەکی گشتیدا بەتەواوی ئیفلاسی کردوە ، بەڵام هێندەی هەموو مۆندیالەکانی دونیاکە کراون ودەکرێن یارییان بەهەست وسۆزی هەموان کردوە .
ماوەتەوە بڵێن پێویستە حکومەت گەر کەمێک بەهای حکومەتداری تێدا ماوە پێمان بڵێ بۆ لەدەستپێکی ئەم کابینەیەدا پێدانی موچەی فەرمانبەران وموچەخۆران بەموچەی تەواوە تەنها ( ۸۳۰)ملیارد دیناربوە ، کەچی لەئێستادا (۷۰) ملیاردی زیادکردوە ؟
یان تێمان بگەیەنێت ئەی خێرە لەماوەی (۲۰)ڕۆژدا پێدانی موچە بەپاشەکەوتەوە (۱۰)ملیاردی زیادکرد ،واتا لە ( ٥۸۰)ملیاردەوە بەرزبۆتەوە بۆ( ٥۹۰)ملیارد دینار بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی دارایی .
بۆیە ئەم حکومەت و بەرپرسانەی مەملەکەتی ئێمە هێندە درۆیانکردوە نەک گومانیان لەسەرخۆیان دروستکردوە بەڵکو زەڕڕەیەک متمانەشیان بۆخۆیان نەهێڵاوەتەوە .
بۆئەوەی حکومەت وبەرپرسەکانی زیاتر ڕووی ناشیرین وناڕاستگۆیی خۆیان ببینن با تەنها بەخێرایی سەیرێکی ئەو هەموو بڕیارو ڕێنمایی و لێدوانانەی خۆی بکاتەوە ئەوسا خۆیان پێناسەو نازناوێکی شایستە بەخۆیان دابنێن .

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە