Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
یه‌ك شه‌ممه‌ 1 نیسان 2018

وه‌زیرێكی سه‌رده‌می سه‌دام حسین ئێستا چی ده‌كات

بەروار : 01 نیسان 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

چەند دەزگایەکی راگەیاندن وێنەی مەحموود زیاب ئەلئەحمەد، وەزیری ناوخۆی سەردەمی رژێمی سەددام حوسێنیان بڵاوکردەوە، کە ئێستا لە سوودانە و وەکو ئەندازیارێک کاردەکات.

مەحموود زیاب ئەلئەحمەد مەشهەدانی، دوایین وەزیری ناوخۆی سەردەمی رژێمی بەعس بوو لە عێراق و، تاوەکو رووخانی ئەو رژێمە لە ساڵی 2003 دا پۆستەکەی بەڕێوەدەبرد.

ئەو دوای ئازادکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە دەستگیرکرا و پاشان حوکمدرا، دوای کۆتاییهاتنی سزای بەندکردنیشی، لە رێککەوتی 9ی تەمموزی 2012  لەلایەن وەزارەتی دادی عێراقەوە ئازادکرا.

مەحموود زیاب ئەلئەحمەد، هەشتەم بەرپرسی رژێمی بەعسە ئازادکرابێت. تاوەکو ئێستا 7 بەرپرسی دیکەش ئازادکراون و دیارترینیان بریتین لە: محەممەد مەهدی ساڵح، وەزیری پێشووی بازرگانی عێراق، حامد یوسف حەمادی، وەزیری رۆشنبیری،  مەحموود فەرەج سامەرایی، پسپۆری پێشووی دەستەی پیشەسازی سەربازیی و عەبدولحوسێن زیرجاوی، سکرتێری حیزبی بەعس لە کەربەلا.

ناوبراو بەشی ئەندازیاری مەدەنی خوێندووە، ماوەیەکیش پۆستی وەزیری کشتوکاڵی عێراقی بەڕێوەدەبرد، ساڵی 2005یش لەسەر کەیسی وشککردنی هۆرەکانی باشووری عێراق سزادرا و، تەمموزی 2012ەش دوای تەواوکردنی سزاکەی ئازادکرا.


 

صورة ذات صلة

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە