Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
یه‌ك شه‌ممه‌ 1 نیسان 2018

حکومەتی ناوەندیی : حکومەتی هەرێم ئەوەندە پارەی لەبەر دەستە دەتوانێت مووچە بەبێ پاشەکەوت بدات

بەروار : 01 نیسان 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

حکومەتی ناوەندیی داوای لە حکومەتی هەرێم کرد سیستمی پاشەکەوتی موچە هەڵبوەشێنێتەوە، ڕاشیگەیاندووە، هەرێم دەتوانێت بێ پاشەکەوت مووچە دابەشبکات.

سەعد حەدیسی وتەبێژی حکومەتی ناوەندیی بە ڕۆژنامەی سەباح جەدیدی ڕاگەیاندووە، هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان هەرێم و بەغدا نییە بۆ پێدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە سیستمی پاشەکەوت.

باسی لەوەش کردووە، حکومەتی ناوەندیی پابەند دەبێت بە ناردنی ٣١٧ ملیار و ٥٤٠ ملیۆن دیناری مانگانە بۆ هەرێم کە لەگەڵ داهاتی نەوتدا دەتوانرێت موچەی تەواوی فەرمانبەرانی هەرێمی بەبێ پاشەکەوت  پێ دابەشبکرێت.

وتەبێژی حکومەتی ناوەندیی ئەوەشی خستووەتەڕوو، دەبێت داواکارییەکانی خۆپیشاندەران لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم جێبەجێبکرێت و کۆتایی بە سیستمی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران بهێنرێت و مووچەکانیان هاوتای فەرمانبەرانی پارێزگاکانی دیکەی عێراق بکرێت.

ڕاشیگەیاندووە، لە ئێستادا حکومەتی هەرێم هێندەی پارە لەبەردەستدایە کە بتوانێت کۆتایی بە سیستمی پاشەکەوت بهێنێت و داواکارییەکانی خۆپیشاندەران جێبەجێبکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بە هۆی سیستمی پاشەکەوتەوە لە بەشێک لە شارەکانى هەرێم خۆپیشاندان و مانگرتن بەردەوامە و داوادەکرێت سیستمەکە هەڵوەشێتەوە.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە