Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
یه‌ك شه‌ممه‌ 1 نیسان 2018

لە ئامێدى شەڕ لەنێوان پەکەکە و سوپاى تورکیا ڕوویدا

بەروار : 01 نیسان 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

شەوى ڕابردوو شەڕ لەنێوان هێزەکانى پەکەکە و سوپاى تورکیا لە سنورى ناحییەى کانى ماسێ سەر بە قەزاى ئامێدى ڕوویداوە.

دواى ئەوەى هێزەکانى تورکیا چوار بازگەى لە نزیک گوندى دێریشکێى سەر بە ئامێدى زیادکرد لە ماوەى چەند ڕۆژى ڕابردوودا، هێزەکانى پەکەکە بە دۆشکە شەڕیان لەگەڵ ئەو هێزە کردووە.

وتیشى، لەو زاڵگانەوە سوپاى تورکیا بە تۆپ وەڵامى هێزەکانى پەکەکەى داوەتەوە.

ئاشکراشیکرد، هەندێک لەو تۆپانە لە نزیک گوندى دێریشکێ کەوتووەتەوە و زیانى بە هەندێک ماڵى ئەو گوندە گەیاندووە و بەوهۆیەشەوە ترس لاى هاووڵاتییانى ئەو گوندە دروستبووە.

گوندى دێریشکێ سەر بە قەزاى ئامێدییە و نزیکەى ٧٥ ماڵى تیایە و ناوچەى بەروارى باڵا سەر بە ناحیەى کانى ماسێ بە قەزاى ئامێدییەوە دەبەستێتەوە.

لە سنورى قەزاى ئامێدى و پارێزگاى دهۆک نزیکەى ٢٠ بارەگاى سەربازى سوپاى تورکیا هەیە کە لە ئانوساتى شەڕى ناوخۆدا لەو ناوچەیە جێگیربوون و تاوەکو ئێستاش لەوێ ماونەتەوە.

nrt

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە