Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
دوو شه‌ممه‌ 2 نیسان 2018

یەکێتى رەش بگیرى لەسلێمانى دەست پێکرد

بەروار : 02 نیسان 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

خۆپیشاندانى کارمەندانى تەندروستى بەردەوامە لەبەردەم نەخۆشخانەى فریاکەوتنى سلێمانى و هێزە ئەمنیەکانى یەکێتى لەهەوڵ کەپکردنى خۆپیشاندانان

ئاگاپرێس پلانێکى یەکێتى لە دژى خۆپیشاندان ئاشکرا دەکات لە شارى سلێمانى و دەوروبەرى .

موحسین کەریم هەڵسوراوى دیارى حزبى کۆمەنیست لە سلێمانى رایگەیاند :دوێنێ ( بێستون فتاح) ئەندامی بۆردی ناڕەزایەتیەکانی نەخۆشخانەکانى سلێمانی لەلایەن چەند بەکرێگیراوێکی دەزگا ئەمنیەکانی سلێمانیەوە لەناو نەخۆشخانەى فریاکەوتندا لێی دەدرێ و بریندار دەکرێ.

هەروەها ووتى : بەم ژمارە تەلەفۆنە (٠٧٧٣٥٣٤٠٣٧٥) هەڕەشە لە ئەندامانی بۆردی ناڕەزایەتیەکانی نەخۆشخانەکان دەکرێ، لەبەیانیەوە دەیان چەکدار و بەڵتەجی و ئەمنی مەدەنی بەردەم نەخۆشخانەى فریاکەوتن ، شوێنی خۆپیشاندانی کارمەندان و ستافی نەخۆشخانەکانیان گرتوەو رێگری بۆ خۆپیشاندان دروتس دەکەن و هەڕەشە لە خۆپیساندەران دەکەن و هەولێ رفاندن و دەستگیرکردنی هەڵسوڕاوان دەدەن.

محوسین کەریم ووتى : هێزە چەکدارەکان و ئاسایشی یەکێتی هەوڵی رفاندنی خالید مەجید یەکێک لە بەرجەستەترین هەڵسوڕاوەکانی نەخۆشخانەکان و ئەندامی بۆردی ناڕەزایەتیەکان دەدەن، بەڵام لەلایەن کارمەندان و خۆپیشاندەرانەوە ئەو پیلانە پووچەڵ کرایەوە،هەموو جۆرە وێنەگرتن و بەکارهێنانی مۆبایل بۆ وێنەگرتن قەدەغیەو لە خەڵکی دەستێنن!

دەسەڵاتی یەکێتی دەیەوێ خۆپیشاندانی نەخۆشخانەکان کۆتایی پێبهێنێ!!! چونکە لەژێر کۆنترۆڵی خۆیاندا نیە! خۆپیشاندان بەردەوامە لەبەردەم نەخۆشخانەی فریاکەوتن…

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە