Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
پێنج شه‌ممه‌ 12 نیسان 2018

ئاسایشی دهۆک هێرش دەکاتە سەر مەراسیمی شەهیدێکی پەکەکە

بەروار : 12 نیسان 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

ئاسایشی دهۆک هێرشیان کردە سەر مەراسیمی شەهید دەمهات ئەحمەد و سووکایەتییان بە خانەوادەکەی کرد و وێنەی شەهیدیان دڕاند.

ئەمڕۆ ئاسایشی دهۆک هێرشی کردە سەر پرسەی گەریلای شەهیدی هێزەکانی پاراستنی گەل (دەمهات ئەحمەد).

دەمهات ئەحمەد، گەریلای هەپەگە کە لە ٢٢ی مانگی ئازار لە ئەنجامی بوردوومانەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمی برادۆست شەهید بوو، ئەمڕۆ لەلایەن خانەوادەکەیەوە لە شاری دهۆک پرسەی بۆ دانرا، بەڵام ئاسایشی دهۆک بەرگەی پێشوازییکردن و سەردانکردنی خەڵک و کەسوکاری نەگرت و هێرشیان کردە سەریان.

هەر چەندە دایک و کەسوکاری شەهید هەوڵی ڕاگرتنی هێرشی ئاسایشیان-دا، بەڵام ئەندامێکی ئاسایش بە دڕاندنی وێنەی شەهید وەڵامیان دانەوە.

هەروەها، ئاسایش دەستی بە سەر مۆبایلی ئەو کەسانەدا گرتووە، کە ویستوویانە ڤیدیۆ و فۆتۆی هێرشەکە تۆماربکەن.

جێگای ئاماژەیە، دەوڵەتی تورک-یش کاتێک کە لە باکوری کوردستان گەریلایەک شەهید دەبێت هێرش دەکاتە سەر خانەوادەکانیان و ڕێگری دەکەن لە ئەنجامدانی مەراسیم.

به‌پێى زانیارییه‌کان ئاسایشى پارتى به‌وه‌ توڕه‌ بوون، که‌ له‌سه‌ر وێنه‌که‌ى شه‌هید ده‌مهات نوسراوه‌، به‌هۆى بۆردوومانى سوپاى تورکه‌وه‌ شه‌هید بووه‌، هه‌روه‌ها ئاسایش داوایان کردوه‌، که‌ هیچ ئاڵا و وێنه‌یه‌ک هه‌ڵنه‌واسرێت، به‌ڵام دیسان هێرشیشیان کردوه‌.

دواى ئه‌وه‌ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پرسه‌ى ئه‌و گه‌ریلا شه‌هیده‌یان گواسته‌وه‌ بۆ مزگه‌وتى حاجى عه‌ره‌ب له‌ دهۆک، به‌ڵام له‌وێش ئاسایشى پارتى هێرشیان کرد و وێنه‌ى شه‌هید ده‌مهاتیان دڕاند، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش خه‌ڵکى به‌شداربووى پرسه‌که‌ ناڕه‌زایه‌تیان نیشاندا، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ هاوڵاتییه‌ک له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌ ده‌ستگیرکرا.

ناسنامەی شەهید

ناو:دەمهات ئەحمەد

ناسناو:دەمهات زیندان

شوێنی لە دایکبوون:شیلادزێ

ناوی دایک: نازدار

ناوی باوک: ئەحمەد ڕێکانی

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٢ی ئادار٢٠١٨،  لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە