Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
هه‌ینی 13 نیسان 2018

په‌رله‌مانی ئه‌وروپا پرسی به‌ جینۆساید ناساندنی گه‌لی كورد تاوتوێ ده‌كات

بەروار : 13 نیسان 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

پاشنیوەڕۆی 12ی نیسانی 2018، له‌په‌رله‌مانی ئه‌وروپا به‌ ئاماده‌بوونی چەندین لێکۆڵیاری بواری جینۆسایدو په‌رله‌مانتاران و رەوەندی کوردیی و ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا گفتوگۆ ده‌كرێت له‌باره‌ی پرسی به‌ جینۆساید ناساندنی گه‌لی كورد.
سالار مەحمود پەرلەمانتاری کوردستان و ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کە بەشداری کۆنفرانسەکە دەبێت رایگەیاند: لە چواچێوەی ناساندنی جینۆسایدی گەلی کوردستاندا لەناو پەرلەمانی ئەوروپا کەنەکە کۆنفرانسەکە رێک دەخات بە هەماهەنگی لەگەڵ چەند رێکخراوێکی نێوەدەوڵەتی و بەبەشداری چەند ئەندامێکی پەرلەمانی ئەوروپا

چەند پەرلەمانتارێکی ئەوروپاش بەشداری کۆنفرانسەکە دەکەن، لەلایەن کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و بە هەماهەنگی پەرلەمانی ئەوروپا کۆنفرانسەکە سازکراوە. جینۆسایدی کوردانی فەیلی بەتایبەت و ئەنفال و کیمیاباران باس دەکرێ. بۆ یەکەم جاریش توێژینەوە لە بارەی تاوانەکانی دوزخورماتوو هەروەها جینۆسایدی زڕگۆشەکانی سەعدیە له‌چوارچێوەی جینۆسایدی گه‌لی كورد پێشكه‌شی په‌رله‌مانی ئەوروپا دەکرێت. ئەم چالاکیانە لە چوارچێوەی ناساندنی جینۆسایدی گەلی کورد ئەنجام دەدرێ و بە شێوازێکی زانست و یاسایی چەندین باس ده‌خرێته‌ڕوو سه‌باره‌ت به‌ جینۆسایدی گەلی كورد لە باشووری كوردستان.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە