Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
دوو شه‌ممه‌ 16 نیسان 2018

حەیدەر عەبادی :خانوەکەی بابەکر زێباری بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن لە دهۆک بەکاردەهێنێت.

بەروار : 16 نیسان 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

بەمەبەستی بانگەشەی هەڵبژاردن ئەمڕۆ نوسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پارێزگای دهۆک کرایەوە.

کرانەوەی نوسینگەی حەیدەر عەبادی لە پارێزگای دهۆک لەکاتێکدایە کەپێشتر بەهەمان مەبەسی لە پارێزگای سلێمانیش نوسینگەی کردبۆوە بەو هۆیەشەوە پارتی دیموکراتی کوردستان هێرشێکی زۆریان کردە سەر پارێزگای سلێمانی و بە ناڕەوایان دانا کە ڕێگە بەکردنەوەی نوسینگەی حەیدەر عەبادی بدرێت لەکاتێکدا هۆکاری زۆری قەیرانەکانی هەرێمی کوردستانە.

جێی باسە ئەو خانووەی کراوە بە بنکەی بانگەشەی لیستەکەی حەیدەر عەبادی لە پارێزگای دهۆک ماڵی (بابەکر زێباری)سوپا سالاری پێشووی عێراقە.

بابەکر بەدرخان شەوکەت زێباری کەسایەتی سەربازی و سوپاسالاری (سەرۆک ئەرکان) عێراق بوو لەماوەی ٢٠٠٣ تاکوو ٢٠١٤. لەساڵی ١٩٦٣ زانکۆی سەربازی لە بەغدا تەواودەکات، سالی ١٩٧٠ چالاکی سەربازی دەستپێکردووە، ئەویش دوای دەرچوونی لە ئاکادیمیایی سەربازی رۆستەمییە لە بەغدا. بابەکر زێباری کەسایەتییەکی سیاسیی و سەربازی ناو پارتی دیموکراتی کوردستانە.

 

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە