سەعدی پیرە؛هێرۆ خان و ماڵی مام جه‌لال ڕازی نه‌بوون به خۆكاندیدیكردنی ئاڵا تاڵه‌بانی
سه‌عدی پیره وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ڵێت”ئاڵا تاڵه‌بانی به‌بێ پرسی یه‌كێتی خۆی له‌سه‌ر لیستێكی عه‌ره‌ب كاندید كردووه،هه‌روه‌ها ڕه‌تی ده‌كاته‌وه ماڵی مام جه‌ڵال ئاگاداری خۆ كاندید كردنی ناوبراو بوبێتن و ده‌ڵێت”حاكم قادر له‌هێرۆ خانی پرسی ئاگاداری خۆ كاندید كردنی ئاڵا تاڵه‌بانی له‌سه‌ر لیستێكی تر؟هێرۆ خان وتی”نه‌خێر من ڕازی نه‌بووم،ئاڵا تاڵه‌بانی هاتووه بۆلام باسی ئه‌وه‌ی بۆ كردوم كه بۆ خۆی كاندید بكات له‌و لیسته وه چۆن خزمه‌تی هێرۆ خان ده‌كات،به‌ڵام من ڕازی نه‌بوم و ڕه‌تمكرده‌وه.”
ئاڵا تاڵه‌بانی له‌لێدوانێكیدا وتی”دو سێ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆم بڵێن كه‌منیش ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیم تا ئێستا وه تا كۆنگره جگه لهسڕكردن بۆیان نیه ده‌رم بكه‌ن كۆبونه‌ته‌وه و هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه من سڕ بكه‌ن،كه خستویانه‌ته ده‌نگدان له(٣٨)ئه‌ندامی ئاماده‌بووی كۆبونه‌وه‌كه، (١١)كه‌س ده‌نگیان داوه له‌سه‌ر سڕكردنم ،هه‌وڵه‌كه‌یان شكستی هێناوه كه‌چی ئه‌وان ئه‌و یانزه ده‌نگه‌یان حساب كردووه و منیان سڕكردووه.”
به‌ڵام سه‌عدی پیره وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ده‌نگی ئه‌مریكای وت”ئه‌و بڕیاره به‌ته‌نها تایبه‌ت نیه بهئاڵاخان ،به‌ڵكو تایبه‌ته به‌هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی لیستی یه‌كێتی كاندیدن،یاخود كار بۆ لیستێكی تر ده‌كه‌ن،من له‌و كۆبونه‌وه‌یه نه‌بووم به‌ڵام ئاگادارم هه‌ریه‌كه له‌به‌ڕێزان جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی و لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كتبی سیاسی یه‌كێتی،ئاڵا خانیان ئاگاداركرده‌وه تا (١٢-٤) ده‌بێت خۆی ساغ بكاته‌وه بێلام ئه‌و بڕیاری مانه‌وه‌ی له‌و لیسته‌دا.”
وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی دا و وتی”(٣٨ )ئه‌ندام نه‌بوون ٢٨ ئه‌ندام بوو هه‌ندێك ،وه سێ بژارده‌مان خسته ده‌نگدان،یه‌كه‌م ده‌ربكرێت له‌یه‌كێتی،یا سڕبكرێت تا كۆنگره،یا بمێنێته‌وه ١١ كه‌س ده‌نگیان دا به‌وه‌ی سڕبكرێت،من خۆم له‌گه‌ڵ ده‌ركردن نه‌بوم چونكه ئێمه ئه‌ومان بۆ سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵنه‌بژاردووه تا ده‌ریبكه‌ین،وه یاسا ناساكانی په‌رله‌مان له‌و كۆبونه‌وه بون ئه‌وان ئه‌و بابه‌ته‌یان به یاسایی زانی.”
وتیشی”بۆیه بانگنهكراوه بۆ ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه چونكه ئه‌و پێشتر مۆڵه‌تی تا(١٥)ی مانگی خرابووه به‌رده‌ست.”
له‌به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا ئاڵا تاڵه‌بانی بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند””ئێمه مه‌كته‌بی سیاسی حیزبه‌كه‌مان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه بڕیاردان تێیدا قورس بووه به‌ڵام ماڵی مام جه‌لال ئاگاداربوون به‌به‌ڵگه‌ی نوسین و ده‌نگ و قسه‌كردن و خه‌ڵك هه‌موجۆره به‌ڵگه‌یه‌ك كه به‌بێ ئاگاداری خۆم كاندید نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌م به‌ڵگه‌یه هی حیزبه و كاری حیزبه نه‌ك هی ڕاگه‌یاندن ده‌یده‌مه ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند كه‌په‌رله‌مانی حیزبه.”
به‌ڵام وته‌بێژی یه‌كێتی ڕه‌تیده‌كاته‌وه ماڵی مام جه‌لال ئاگاداری خۆكاندید كردنی ئاڵا تاڵه‌بانی بوبێتن و ڕازی بوبێتن له‌و باره‌یه‌وه به‌ده‌نگی ئه‌مریكای وت”به‌ڕێز حاكم قادر له‌هێرۆ خانی پرسی ئایا ئاگادار و ڕه‌زامه‌ند بوه له‌سه‌ر خۆكاندید كردنی ئاڵا له‌و لیسته؟هێرۆ خان وتی”نه‌خێر ڕازی نه‌بووم، ئاڵا به‌منی وت؛ بۆچی باشه كاندید بێت له‌و لیسته عه‌ره‌بیه و چۆن خزمه‌تی هێرۆ خان ده‌كات به‌ڵام من ڕازی نه‌بووم.”
وتیشی”ئاڵا خان پێستر كادیرێكی باش و به‌توانای یه‌كێتی بووه،به‌ڵام نهسهركردایهتی و نه مه‌كته‌ب سیاسی هه‌روه‌ها نه ماڵی مام جه‌ڵال ڕازی نه‌بوون،،وه كێ به‌ڵگه‌ی نوسینی ده‌داتێ؟ مام جه‌لالیش قه‌ت شتی وای نه‌ده‌كرد،ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی هه‌یه له كۆنگره با بیخاته‌ڕوو له‌وێ چانسی قسه‌ی هه‌یه.”
سه‌عدی پیره ئه‌وه‌شی وت”ئاڵا خان په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نیه بچێت بگه‌ڕێت به‌ته‌نها له‌به‌رپرس بپرسێت ئایا باشه خۆی كاندید بكات یا نا؟به‌ڵكو ئه‌و ده‌بوو بهاتایه له‌مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی بپرسیایه،ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه‌یه‌ی هه‌یه با له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی بانگكرا له‌لایه‌ن كارگێڕ و جێگری سكرتێری گشتی بخستایهڕوو كه مۆڵه‌تی تا ١٥ی مانگیان پێدا بۆ ئه‌وه‌ی بكشێته‌وه.”
ئاڵا تاڵه‌بانی ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌شی گرتبوو له‌وانه‌ی ڕه‌خنه‌ی خۆكاندیدكردنی لێده‌گرن و وتبووی”من تێناگه‌م بۆ كورد دڵی خۆشه كه كچێك یا كوڕێكی كورد بۆ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا یا شاره‌وانی ئه‌وروپا خۆیان كاندید بكه‌ن دڵیان زۆرخۆشه ده‌ڵێن كوردێك بووه ئه‌ندامی شاره‌وانی له‌كاتێكدا ئه‌و كورده به‌ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و وڵاته بووه نه‌ك وه‌ك كورد؟!بۆ سه‌یره كوردێك له‌به‌غداد ببێته په‌رله‌مانتار؟!”
به‌ڵام سه‌عدی پیره وتی”كوردێكی ئه‌وروپا سه‌ربه‌خۆ ده‌چێت خۆی كاندید ده‌كات نه‌ك له‌سه حیزبێك بێت بچێت خۆی كاندید بكات له‌سه‌ر لیستێكی تر، وه ئه‌وه‌ی كه‌ركوكیش به‌هاوپه‌یمانێتی ئه‌و حیزبانه هاتوون،ئێمه ئێستا شه‌لال عه‌بدول كاندیده له‌سه‌ر لیستێكی تر كه‌كادیری یه‌كێتیه به‌ڵام ئه‌و حیزبه‌ی ئه‌و خۆی كاندیدكردووه هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هه‌یه.”