Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
هه‌ینی 20 نیسان 2018

سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر به‌ فه‌رمی کرایه‌وه‌؛

بەروار : 20 نیسان 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

مه‌نووچێهر جیهانی ـ سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر ئێواره‌ی رۆژی 29ی خاکه‌لێوه‌ی 1397ی هه‌تاوی‌ رێکه‌وتی 19ی ئه‌پرێڵی 2018ی زایینی به‌ نمایش کردنی فیلمی “ئه‌و‌به‌ری هه‌وره‌کان” به‌رهه‌می مه‌جید مه‌جیدی به‌ شێوه‌ی فه‌رمی ده‌ستی پێکرد.

 

به‌ پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر، کاتژمێر 9ی شه‌وی چوارشه‌مه‌ 29ی خاکه‌لێوه‌ی 1397ی هه‌تاوی‌ رێکه‌وتی 19ی ئه‌پرێڵی 2018ی زایینی فیلمی سینه‌مایی “ئه‌و‌به‌ری هه‌وره‌کان” به‌رهه‌می مه‌جید مه‌جیدی له‌ سینه‌ما فه‌له‌ستین نمایش کرا و به‌ چوونه‌ سه‌ر په‌رده‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌، سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر به‌ فه‌رمی ده‌ستی پێکرد.

 

 

به‌ر له‌ نمایش کردنی ئه‌م فیلمه‌ له‌ رێوڕه‌سمێکی کورتدا که‌ به‌ ئاماده‌بوونی “سه‌ید ڕه‌زا میرکه‌ریمی” ده‌بیری فێستیڤاڵ، “ڕه‌زا کیانیان” سه‌رۆکی کۆشکی فێستیڤاڵ، “محه‌مه‌د سه‌ڵه‌واتی فه‌رد” جێگری ده‌بیر، “ئه‌میر ئیسفه‌ندیاری” جێگری نێونه‌ته‌وه‌یی فێستیڤاڵ، “حه‌بیب ڕه‌زایی” ئه‌کته‌ری سینه‌ما به‌ڕێوه‌چوو، ڕه‌زا کیانیان که‌یکی له‌دایکبوونی 120 ساڵه‌ی سینه‌مای ئێرانی بڕی و بۆ سینه‌مای ئێران هیوای پێشکه‌وتنی خواست.

 

 

 

به‌ر له‌ نمایش کردنی نوێترین به‌رهه‌می مه‌جید مه‌جیدی، ڕه‌زا کیانیان له‌ لێدوانێکی کورتدا وێڕای به‌خێرهێنانی بیوانه‌کانی ئێرانی و بیانی سوپاسی‌ زه‌حمه‌‌ته‌کانی ڕه‌زا میرکه‌ریمی کرد و گوتی: هه‌موو شه‌وێک فیلمێکی ئێرانی له‌ کاتژمێر 21:30 نمایش ده‌کرێت و پاشان نۆبه‌ی نمایش کردنی فیلمی بیانی دێت. ئه‌مساڵ فیلم گه‌لێکی زۆر باشمان له‌ فێستیڤاڵدا هه‌یه‌ و هیوا ده‌خوازین هه‌ر وه‌کوو ئه‌مشه‌و که‌ هۆڵه‌که‌ پڕ بووه‌ له‌ شه‌وه‌کانی دیکه‌شدا وه‌ها رووداوێک بێته‌ ئاراوه‌.

 

 

له‌ خاڵه‌ سه‌رنجڕاکێشه‌کانی ئه‌م رێوڕه‌سمه‌ ده‌توانرێ به‌ پێشوازیی باشی میوانه‌کانی بیانیی

فێستیڤاڵ، خه‌ڵک و راگه‌یاندنکاران ئاماژه‌ بدرێت. هه‌ر ئه‌م رووداوه‌ بووه‌ هۆی گردبوونه‌وه‌ی زۆری به‌رده‌نگه‌کان له‌ نهۆمی یه‌که‌می سینه‌ما فه‌له‌ستین و دروستبوونی ریزێکی یه‌کجار درێژ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م سینه‌مایه‌دا.

 

له‌ کۆتاییدا نوێترین به‌رهه‌می مه‌جید مه‌جیدی به‌ زمانی هیندی و هاوڕی له‌گه‌ڵ ژێرنووسی ئینگلیزی و فارسی بۆ بینه‌ران نمایش کرا.

 

فیلمه‌که‌ی مه‌جید مه‌جیدی به‌رهه‌می وڵاتی هیندوستان و چیرۆکی برا (ئیشان خاتر) و خوشکێکه‌ (مالاویکا موهانان) که‌ له‌ ناوچه‌ی که‌پرنشینه‌کانی هیند گه‌وره‌ بوونه‌. کاتێک که‌ تارا به‌ گومانی کوشتن ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کرێت، په‌یوه‌ندیی ئه‌و له‌گه‌ڵ براکه‌ی ئه‌میر ده‌خرێته‌ واری تاقیکردنه‌وه‌. “ئه‌ی، ئاڕ ڕه‌حمان” ئاوازدانه‌ر و “ئانیل مه‌هتا” به‌ڕێوه‌به‌ری فیلم هه‌ڵگرتنی فیلمه‌که‌ هه‌ر دووکیان له‌ زومره‌ی سیما دیاره‌کانی سینه‌مای هیندوستانن که‌ له‌ فیلمه‌ نوێیه‌که‌ی مه‌جیدی له‌گه‌ڵ ئه‌ودا هاوکاریان کردووه‌.  ‌

 

 

به‌شی “دارولفنوون”ی سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر له‌ رۆژی 28ی خاکه‌لێوه‌ی 1397ی هه‌تاوی رێکه‌وتی 17ی ئه‌پرێڵی 2018ی زایینی کارگه‌ و وۆرکشۆپه‌ فێرکارییه‌کانی خۆی له‌ په‌ردیسی چارسوو ده‌ست پێکردووه‌ و به‌ نمایش کردنی فیلمی مه‌جید مه‌جیدی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر به‌ فه‌رمی ده‌ستی به‌ کار کرد.

 

سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر له‌ رۆژانی 19 تا 27ی ئه‌پرێڵی 2018ی زایینی رێکه‌وتی 30ی خاکه‌لێوه‌ تا 7ی گوڵانی 1397ی هه‌تاوی به‌ ده‌بیریی “سه‌ید ڕه‌زا میرکه‌ریمی” له‌ شاری تارانی پایته‌ختی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە