Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
شه‌ممه‌ 21 نیسان 2018

بەڤیدیۆ:کاندیدەکەی حەیدەر عەبادی لەسەر گرتە سێکسیەکە لەهەڵبژاردن دوورخرایەوە چی دەڵیت؟

بەروار : 21 نیسان 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

ئەو کاندیدەی قەوارەکەی حەیدەر عەبادی کە لەسەر گرتەیەکی سێکسی لە پرۆسەی هەڵبژاردن دوورخرایەوە، روونکردنەوە دەدات و دەڵێت ” ئەو گرتەیە دروستکراوەو ئەوان ناتوانن لەرووی سیاسیەوە من بروخێنم”.
ئیبتزاز ئەحمەد جاسم كاندیدی  دورخراوە لەسەر لیستی هاوپەیمانی نەسری سەر بە حەیدەر عەبادی،  لەبارەی دورخستنەوەی لە پرۆسەی هەڵبژاردن لە روونکردنەوە ڤیدیۆیەکەدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە دورخستنەوەی لە پرۆسەی هەڵبژاردن هیچ پەیوەندی بەو بابەتەوە نییە و دەڵێت “بومەتە قوربانی حساباتی سیاسی” .
ناوبراو لە بارەی بڵاوكردنەوەی گرتە سێكسیەكەوە ، رەتیدەكاتەوە ئەو كارە لە ئەخلاق و رەوشتی ئەو بوەشێتەوە و دەڵێت” سوپاس بۆ خوا خێزانێكی پارێزراوێن و دورین لەو شتانەوە” .
هاوکات سوپاسی هێزە ئەمنییەکانی کرد کە یارمەتیان داوە لە لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە.
 كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرای كرد كە هاوپەیمانی نەسر ، كاندیدی ژمارە 9 ی لە لیستەكەی بە ناوی  ئینتیزار ئەحمەد جاسم دورخستۆتەوە.
 دورخستنەوەی ئەو كاندیدە ژنەی هاوپەیمانی‌ نەسر،  دوای بڵاو بونەوەی گرتەیەكی سێكی ناوبراو دێت لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان   كە تێیدا ئەو كاندیدە ژنەی هاوپەیمانی نەسر بە نیمچە روتی دەردەكەوێت .

 

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە