Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
یه‌ك شه‌ممه‌ 22 نیسان 2018

هاژە سڵێمان:هەر ئەندامێکی ئێمە ئیش بۆ پارتی یان حزبێکی تر لەهەولێر و دهۆک بکات لێکۆلێنەوەی لەگەڵ دەکرێت

بەروار : 22 نیسان 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

جەلال هۆرێنی

حزبی شیوعی کوردستان لەم هەڵبژاردنەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە سلێمانی بە لیستێکی ئافرەتانەوە بەشدارەو لە کەرکوکیش بەلیستی خۆی، ئەوەی جێگەی گومانە لە هەولێر و دهۆک لیستی دروست نەکردو، زانیاری هەیە بەشیک لەکادیرنی ئەو حزبە ئیش بۆ کاندیدەکانی خۆیان لە لیستەکانی ۆتا ناکان و ئیش بۆ کاندیدەکانی پارتی دەکەن لەم دیدارەدا هاژە سلێمان ئەندامی سەرکردایەتی حزبی شیوعی کوردستان و بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردن بۆ ئاگاپرێس دەدوێت.

 

حزبی شیوعی لەسەر ئاستی عێراق چۆن بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکات ؟ هاژە سڵێمان بۆ ئاگاپرێس ووتی :سەبارەت بەبەشدارى کردنمان لە هەلبزاردن بۆ ئەنجومەنى نوینەرانى عیراق بەم شیوەیه.
لە سلیمانی وکەرکوک و دیالى بەلستى حزبى شوعى کوردستان ژماره147بەشداریى دەکەین ،لەسەلاح الدین لەکەل هاوبەیمانى تچامن ژماره،171 ،لەهەولیر کاندیدمان لەگەل لستى (اتحاد بین نهرین الوگنی)زماره115 کۆتایى مسیحیەکان ،لەنینوى لەگەل هاوبەیمانى(الحزب الایزیدی الدیمقراتی)ژماره167بەشدارى دەکەین.

 

ئاگاپرێس پرسی بۆ لە هەولێر و دهۆک لیستان نیە؟هاژە سڵێمان ئەندمی سەرکردایەتی حزبی شیوعی کوردستان ووتی: ناتوانم وەلامى بدەمەوە.

 

ئاگاپرێس دەپرسێت ئەگەر لە هەولێر و دهۆک دەنگ بەکاندیدی مەسیحی دەدەن ،بۆ لیستێکی تایبەت بە حزبی شیوعیتان دروست نەکرد بۆ مەسیحیەکان؟

بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی حزبی شیوعی ووتی :لەراستیدا ئیمه بیمان وایه جیاوازیەکى ئەوتۆ نیه لەنیوان لستیکى سەربەخۆ یان بەشداریکردن لە لستیکى هاوبەیمانى بۆ کۆتا جونکه لەئەنجامدا کیبرکى لەنیوان کاندیدەکانه وە ئەوەى دەنکى زیاتر بینیت کورسیەکه دەبات کرنک ئەوەیه بتوانین کورسیەکه بەدەست ببنین.

 

 

لەوەڵامی پرسیاری پێت وا نیە ئەو دەنگەی لەسلێمانی دێت ، دەبێتە ماڵ لەسەر حزبی شیوعی بۆ ئاستی کوردستان؟هژە سڵێمن ووتی:نەخیر تەنها دەنکەکانى سلیمانى بەدەنکى حزبى شوعى کوردستان حساب ناکریت جونکه هەلبزاردن لە عیراق بەشیوەى بازنەیە وە هەر باریزکایەک دەنکى خۆى بۆ حساب دەکریت.

 

دەنگۆیەک بڵاوبوەتەوە کە بەشێک لەکادیرانی حزبی شیوعی لە هەولێر و دهۆک ئیش بۆ چەند کاندیدێکی پارتی دەکەن ؟ئەندامەکەی سەرکردسیەتی حزبی شیوعی ووتی :ئەو قسانه تەنها بروباکەندەیه هیج ئەندامیکى ئیمە ئیش بۆ کاندیدى بارتى یان هیج حزبیکى تر ناکات ئەوەش بیکات اجرئاتى بەرامبەر دەکریت.

 

حزبی شیوعی هەمیشە گرنگی بە حزبی زەحمەتکێشان داوە، بەڵام ئەوان ئامادەنین دەنگەکانی خۆیان بدەنە ئێوە کار بۆ لیستی هاوپەیمانی دەکەن؟

هاژە سڵێمان ئەندامی سەرکردایەتی حزبی شیوعی ووتی :ئیمه لەکەل حزبى زەحمەتکیشان بەیوەندى توندوتۆلمان هەیه بەلام ئەوان ئازادن کەدەنگ بەکى دەدەن.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە