Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
سێ شه‌ممه‌ 24 نیسان 2018

کۆشتنی کادیرێکی یەکێتی لەھەولێر سەرەتای تێکدانی ڕەوشی ھەڵبژاردنە..؟؟؟

بەروار : 24 نیسان 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

پێشمەرگەی دێرینی یەكێتی و بەڕێوەبەری گشتی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی هەرێم لەسەر پشكی یەكێتی، بەر دەستڕێژی گوللـە دراو تیرۆركرا.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 24-4-2018 لە نزیك فامیلی مۆڵ لەهەولێر (فارس محەمەد سادق) پێشمەرگەی دێرینی یەكێتی و بەڕێوەبەری گشتی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی هەرێم لەسەر پشكی یەكێتی، بەر دەستڕێژی گوللـە دراو تیرۆركرا.

لەو بارەیەشەوە سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راگەیاند: جێگەی سەرنجە لەناو دڵی هەرێمی كوردستان و لەهەولێری پایتەخت پێشمەرگەیەكی دێرینی یەكێتی شەهید دەكرێت.

وتیشی: ئێمە پێش لێكۆڵینەوەكان ناكەوین و چاوەڕوانی لێكۆڵینەوەكان لەسەر ئەو رووداوە دەكەین و داوا لەهێزە ئەمنییەكانی هەولێر دەكەین كە بەزووترین كات تاوانباران بدۆزنەوەو رووبەڕووی یاسایان بكەنەوە.

وتەبێژی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو: من لە نزیكەوە فارس محەمەد كە ناسراوە بە فارسی جوتیاران دەناسم و بڕوام نیە هیچ دوژمانیەتییەكی هەبووبێت، چونكە تا بڵێی كەسێكی گونجاو بووە لەگەڵ خەڵكدا.

دڵشاد مەجید رۆژنامەنوس لە ئەکاونتی خۆی دەڵێت:دەبێ ئەوە ئەو ترسەو سیناریۆیانەی باسم کرد.. بۆ تێکدانی ھەڵبژرادن.. ئەمەبێ .. ؟؟ئەویش تیرۆرو کوشتنی سەرکردەکانی حزبە سیاسیەکانە.. بەتایبەتی سەرکردەکانی یەکێتی..

ئەمرۆ کادیرێکی یەکێتی لەھەولێر لەسەر شەقامی سەد مەتری نزیک فامیلی مۆل ، لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراو تەقەی لێکراوە و کوژراوە .. ئەم کادیرە ناوی ( فارس محمد) ە نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌ كۆمسیونی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم له‌ هه‌ولێر … ئایا ئەمە سەرەتای ئەو فیتنە داخیلییەیە..؟؟؟
بۆیە حزبەکان دەبێ زۆر بەئاگاداری مامەڵە لەگەل ئەو ڕووداوە بکەن و ئاگاداری ئەو پیلانە بن..

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە