Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
شه‌ممه‌ 28 نیسان 2018

(( مسعود بارزانی 1000 کچی بارزان چەکدار دەکات..!!))

بەروار : 28 نیسان 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

 

• مەسعود بارزانی مەترسی شەڕێکی تر بۆ بارزانیەکان ئاشکرا دەکات..

• ئەم ھێزە ئەرکی پاراستنی مەرقەدی شێخەکانی بارزانە..

بەگوێرەی ئەو ھەواڵانەی لەناوچەی بارزان دزەی پێکراوە.. باس لەوە دەکرێت.

ماوەی مانگێکە نزیكه‌ی ( ٥٠٠ ) كچی ده‌ڤه‌ری بارزان خراونەتە ناو خولێكی راهێنانی چه‌ك و سەربازی له‌ لەناو فەرماندەیی لەشکری ھەڵگورد لە گوندی باپشتیان لە قه‌زای سوران..

ئەم خولە ( ٣٠) رۆژ دەخایەنی. وەجبەی یەکەم مەشق و ڕاھێنیانەکانیان تەواو بکرد.. ئێستا ئامادەکاری بۆ وەجبەی دووەم دەکرێ… کەبەھەمان شێوە لە ( ٥٠٠) کچ پێک دێ..

بەشداربوانی ئەم خولەکە لە کچانی خوێنده‌وار ‌ نەخوێنده‌وار پێکھاتووە..

خولەکە به‌ فەرمان و پێشنیاری خودی مه‌سعود بارزانییه‌..

تەنیا مەبەستیش لەو خولە، کەتائێستا ڕاگەیەنراوە و بەبەشدار بووان ووتراوه‌ (كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ ئێوه‌ ده‌ڤه‌ری بارزان بپارێزین و تەنیا کاریشتان ..پاراستنی مەرقەدی شێخەکانی بارزانە)..

بۆ ئەو مەبەستە ئێستا لە گوندی (بێدارون ) خه‌ریكی دروستكردنی سەربازگەیەکن بۆ تەواوبوونانی وەجبەی یەکەم ..

مه‌سعود بارزانی له‌ وه‌ته‌ی له‌ پۆستی سەرۆکی ھەرێم لادراوه‌ .. تائێستا 3 جار بو خه‌لكی ده‌ڤه‌ری بارزان له‌ (كوچكی دورێ ) کۆبۆتەوەو قسه‌ی بۆ كردوون..

لە هه‌ر سێ جار مەترسی شەڕی بۆ سەر بارزانیەکانی ڕاگەیاندووەو .. ووتویەتی جارێ شه‌ری تر چاوه‌رێمان ده‌كات..
تەنیا یه‌كجار باسی له‌وه‌ كردووه‌ (كه‌ داعش ماوه‌.)…

ئەوەی جێگای پرسیاری خەڵکەکەیە.. نازانن شەڕی داھاتووی بارزانیەکان لەگەڵ کێیە.. ؟

بەڵام ھەندێک بۆچوون ھەیە.. دەڵێن چەکدارکردنی ژنان و خەڵکی بارزان ڕەنگە بۆ ھەندێک ھۆکار بگەڕێتەوە..

1- مه‌رتسی له‌ سه‌ر ناوچەی بارزان هه‌یه‌ .مه‌سعود بارزانی سالانه‌ له‌ گوندی (دورێێ ) سه‌ر به‌ بارزان ووتاری هه‌یه‌ له‌ووتارەکانی تری دەیووت داعش ماوە بۆیە ده‌بێ خومان حازر بكه‌ین بو شه‌ری تر.
٢- ده‌یانه‌وێ بەو کارە مەترسی شەڕ و دیفاع کردن بکەنە مولکی هه‌موو بارزانیه‌ك. لەلایەکی تر وەک تاقیکردنەوەیەک به‌ركاری بێنن بزانن خه‌لكی بارزان له‌ گه‌لیانه‌ ..؟

٣- رەنگە ھۆکارەکە ئەوە بێت کە چیتر متمانه‌یان به‌ هێزی تر نه‌ماوه‌ بەتایبەت سورانیه‌كان..

٤- ھەندێ بۆچوون ھەیە دەڵێ بۆ تەنیا کچ.. کەچی دەرچووانێکی زۆری زانکۆ و پەیمانگاکان لە کوڕان بێ کارن و بۆ ئەوان چەکدار ناکەن..؟ دەڵێن ره‌نگه‌ هه‌ولێك بێت بۆ دروستکردنی کەیسی ئەخلاقی لەرێگای ئەو کچانە .. بۆ ئەو ماڵبەتانەی کەنەیەنە ژێربار ناچاربکرێن کە رەتی ھیچ داواکاریەکی بنەماڵە نەکەن..

٥- بەتایبەتی (خورشیدیەکان ) کە ئەوانیش بەشێکن لەبارزانیەکان.. رەتی کاری سیاسەتکردن دەکەنەوە و بەشداری ھیچ کارێکی حزبی ناکەن و بۆیە رەتیان کردۆتەوە کچەکانی خۆیان چەکدار بکەن..

 

Image may contain: one or more people, crowd, grass, outdoor and nature

Image may contain: 1 person, outdoor

 

لە ئەکاونتی دڵشاد مەجیدەوە

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە