سێ شه‌ممه‌ 1 ئایار 2018

ئێران: بەهۆی ئەم رووداوە تەلەگرامی قەدەغە کرد

بەروار : 01 ئایار 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

لەمڕۆ بەدواوە بەرنامەی تەلەگرام لە وڵاتی ئێران قەدەغە کرا.

بەپێی ئەو راگەیەنراوە نووسراوەی لە سەرۆکایەتی داواکاری تاران بڵاوکراوەتەوە، لەمڕۆ بەدواوە بەرنامەی تەلەگرام لە وڵاتی ئێران قەدەغە کرا.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ھەڵسەنگاندن بۆ سکاڵاکانی سەر ئەو بەرنامەیە کراوە و دواتریش ئەم بڕیارە دەرکراوە.

تەلەگرام وەک ھۆکاری سەرەکی ئەنجامدانی ھێرشی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ سەر مەزارگەی ئایەتوڵا خومەینی و پەرلەمانی ئێران لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٧ و کوژرانی دەیان کەس بەھۆی رووداوەکانی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی پار دادەنرێ.

لە راگەیەنراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە بەرنامەی تەلەگرام بە شێوەیەک قەدەغە کراوە کە شکاندنی پاسوۆردەکەشی زۆر ئەستەمە.

ھەر لە راگەیەنراوەکەدا پرسی “زیانگەیاندن بە ئاسایشی نەتەوەیی” وەک ھۆکارێکی دیکەی قەدەغەکردنی ئەو بەرنامەیە دانراوە.

راشگەیەنرا کە سزا بەسەر ئەو کەسانەدا دەسەپێنرێ کە ئەو بەرنامەیە بەکاردەھێنن.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە