سێ شه‌ممه‌ 1 ئایار 2018

هیوا سەید سەلیم :باس لە پەیوەندی حزبی زەحمەتکێشان و دکتۆر بەرهەم دەکات.

بەروار : 01 ئایار 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

جەلال هۆرێنی

لەدیدارێکی ماڵپەری ئاگاپرێسدا هیوا سەید سەلیم ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان باس لە پەیوەندی حزبەکەی و حزبی شیوعی دەکات و هۆکاری دروست نەکردنی لیستی هاوبەشیش روون دەکاتەوە ،لەبەشێکی تری وەلامی پرسیارەکان ، باس لە جۆنێتی بەشداریکردن لەگەل لیستی هاوپەیمانی و دکتۆر بەهەم دەکات ، تیشک دەخاتە سەر هەڵویستی حزبەکان لەسەر حزبایەتی و چۆنیتی مامەڵە کردن لەگەل رۆژدا.

ماوەیەکی زۆر کۆبونەوەی هاوبەش و یداری فراوان دەکرا ، لەنیوان هەردوو حزبی شیوعی کوردستان و زەحمەتکێشانی کوردستان لەسەر کۆکردنەوەی رەوتی چەپ و بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنەکانی عێراق و کوردستان، لەم هەلبژاردنەدا پەرتەوازەی بە چەپەکانەوە دیارە ، حزبی زەحمەتکێشان پشتیوانی لیستی هاوپەیمانی بپ دیموکراسی دەکات بەسەرۆکایەتی دکتۆر بەرهەم و حزبی شیوعیش لەسلیمانی و کەرکوک بەشداری هەلبژاردن دەکات بەتەنها و لە هەولیر و دهۆکیش لیستی نیە . هیوا سەید سەلیم ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بۆ ئاگاپرێس دەڵێت: لە نێوانی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و حزبی شیوعی دۆستایەتیكی زۆر و نزیكیەكی باش هەیە لە تێڕوانین بۆ پرسە سیاسیەكان، بە ڵام ئەمجارەیان چەندین هۆكار بوونە كۆسپ تا بتوانین لە نێوانی هەردوولا بۆ هەلبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بەیەك لیست بەشداری بكەین، ئاستەنگی هەر گەورەیان بریتی بوو لەویاسایەی كە لە عێراق بۆ هەڵبژاردن هەمواركراوتەوە، كە رێگری زۆردەكات لە بەدەستهێنانی كورسی لەلایەن قەوارەكانی وەك ئێمە كە ئەویش یاسای سانلیگۆی رێژەیە كە بە پێداگری زۆری لیستە گەورەكان هەموركراوە،بۆیە بەهۆی ئەو یاسایەو بەدەرك كردن بە مەترسی پەرتبوونی دەنگی كورد بە تایبەت لەناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان پێش بانگەشەی هەڵبژاردن هەوڵی زۆری دا تا سەرجەم حزبە كوردستانیەكان لە كەركووك و ئاو ناوچانەی دەرەوەی هەرێمن بەیەك لیست بەشداری لە هەڵبژاردن بكەین، بەڵام هەوڵەكەمان لەگەڵ ئەوەی قۆناغای باشی دانوستاندیشی بڕی بوو بەڵام سەرنجام شكستیهێنا، بۆیە دوای ئەو هەوڵە ئێمە وەك حزبی زەحمەتكێشان بیرمان لەوە كردەوە لەسەر بنەمای بەرنامەی هەڵبژاردن بچینە ناو هەر هاوپەیمانیەتێك، نزیكترین بەرنامەش لە كارنامەی زەحمەتكێشان بریتی بوو لە بەرنامەی لیستی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسیەت و دادپەروەری.

هەروەها دەڵیت : هۆكاری هەلبژاردنی لیستی هاوپەیمانی لە لایەن زەحمەتكێشان دەگەڕێتەوە بۆ چەندین هۆكار كە بەشێكیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو كارنامە سیاسیەی كە سەردەمێكە ئێمە لەگەڵ چەندین كەس و لایەنی تر گفتوگۆیان لەبارەیەوە دەكەین لەنێو ئەو كەسانەشدا دكتۆر بەرهەم یەكێك بووە، زەحمەتكێشان ساڵانێكە ڕای وایە لەبەرمبەر ئەو مۆدێلە خرابەی حوكمڕانی دەبێت بەریەك یان هاوپەیمانیەتێك درووسبكرێت كە هەموو ئەو هێزو لایەنانە لە خۆ بگرێت كە لەبەرامبەر ئەو مۆدێلە شكستخواردووەی حوكمڕانی رەخنە و قسەی خۆیان هەیە، بۆیە دەلێم هەوڵەكان بۆ ئەو ئاراستەیە دەگەڕێنەوە بۆ ماوەیەك لەمەوبەر كە خەلكی تریش بەشێك بوو لەو پرۆژەی ئێمە بەڵام دیارە ئەوان پێیان باش بووە جار لەو قۆناغە خۆیان یەكلای نەكەنەوە.

ئەو پاڵنەرانە چین وای کرد حزبی زەحمەتکێشان لەگەڵ هاوپەیمانی بەشداربێت ؟ هیوا سەید سەلیم دەڵێت:هەلبژاردنی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری لە لایەن ئێمەوە هیچ پەیوەندی بە كێشەی لایەنەكانی ترەوە نیە بگرە پاڵنەری سەرەكی ئێمە قبوولكردنی بەرنامە سیاسیەكەیە، ئەو قسەو تۆمەتانەی كە بۆشمان هەلدەبەستن رێك پێچەوانەكەی ڕاستە، واتا خەڵك لە زەحمەتكێشان جیاكرایەوە چونكە دەزانرا رۆژێك دێت زەحمەتكێشان بەئێك دەبێت لەو چوارچێوەیەی كە ئێستا پێی دەوترێت هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری، ئەو هەنگاوەی ئێمە وەك وەڵام تەنیا وەلامە بۆ ئەو دەسەلاتە تەقلیدەی كە چارەگە سەدەیەكە زۆر بە خرابی حوكمی كوردستان دەكات و بەرپرسە لە هەموو ئەو قەیرانە سیاسی و ئابووریانەی كە بەسەر ئەو هەرێمەی ئێمەیان داهێناوە، بۆیە زەحمەتكێشان بە ئەركی خۆی زانیوە بەشێك بێت لە پرۆژەی هەڵگرتنی درووشمی دیموكراسی و دادپەروەری.

ئایا هیچ بەڵێنێک لەلایەن دکتۆر بەرهەم بە حزبەکەتان دراوە ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بۆ ئاگاپرێس دەڵیت:زەحمەتكێشان لەسەر بنەمای بەڵێن و نەچۆتە ناو هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری بگرە ئەوی ئێمە بەلامانەوە گرنگە ئەوەیە كە هاوپەیمانی بتوانێت بەو كارنامەی كە ڕایگەیاندووە وەڵامدەرەوەی پرسیارەكانی خەلك بێت لەو قۆناغە لەبەرامبەر دابینكردنی دیموكراسیەتی درووست و دادپەروەری و كۆتایهێنان بەو شێوازە لە حزبایەتیكردن كە لە كوردستان هەیە، ئەم هەلوێستەش دەبێت وەك خاڵێكی بەهێز بۆ زەحمەتكێشان ببینرێت كە لەنێو هەڵڕێژ هەڵڕێژی پارە و ئیمتیازات هاتووە بەرەیەیەك هەلدەبژێرێت كە جگە لە پەیام بۆ چاكسازی هیچی تری نیە بیبەخشێت، بەو هەلوێستەمان بۆ چوونە ناو لیستی هاوپەیمانی وەڵامی هەموو ئەو تۆمەتانە دەدەینەوە كە لێرەو لەوەێ بۆ زەحمەتكێشان درووست دەكران و زۆر بە جدیش چووینەتە ناو ئەو پرۆژەیە كار بۆ سەركەوتنی لیستی هاوپەیمانی دەكەین كە ئەمە باشترین دەستكەوتن دەبێت بۆ خەڵك و لەنێو خەڵكیشدا چینە هەژار و زەحمەتكێشەكەی.

لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی زەحمەتکێشان و چوونیان بۆ ناو هاوپەیمانی هیوا سەید سەلیم بۆ ئاگاپرێس ووتی : ئێمە هەمیشە حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان وەك ئامرازێك دەبینین بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجانەی كە هەڵمانگرتوون، بۆیە زۆر جاریش كە پەلاماردراوین خراب ئەو نیەتەی ئێمەیان ئیستغلال كردووە چونكە كە ئێمە ووتومانەوە دەیڵێینەوە حزبایەتی بۆ حزبایەتی ناكەین مانای ئەوە نیە حزبەكەی خۆمان خۆش ناوێت و لێی بێزارین، بەڵكوو لەو شێوازەی حزبایەتی كردن بێزارین بۆیە چەندین جار پرۆژەمان بۆ گۆرینی ستایلی حزبایەتیكردن داوەتە ئەو لایەنانەی كە لێمانەوە نزیكن، هەمیشە مەبەستمان بووە هەموومان لەدەورەی كارنامەیەكی سیاسی كۆببینەوە كە كاریگەری زیاترمان هەبێت، ئەوەی لە ئێستاشدا لەگەڵ هاوپەیمانی و دكتۆر بەرهەم كارمان بۆكردووە لەو قۆناغە جارێ بەشداریە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پشتیوانی ئێمەیە لەو لیستە بۆ قۆناغی دواتر پێویستمان بە گفتوگۆی زیاتر دەبێت .

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە