Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
چوار شه‌ممه‌ 2 ئایار 2018

شارا بابان : بەرهەمە هونەریەکانم لە مزگەوت نمایش دەکەم

بەروار : 02 ئایار 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

ئامادەکردنی : زەیدان تەها

پڕۆژەی “ڕەگی شین” پڕۆژەیەکی هونەرمەند شارا بابان ە جیاواز لەهونەرمەندانی دیکه ، هەڵدەستێ بەنمایشکردنی بەرهەمە هونەریەکانی لەناو “مزگەوتدا ” رۆژی چوارشەمە 2/ 5 لەشاری هەولێر لەمزگەوتی ئاڵتوون بەرهەمەکانی نمایش دەکرد .

هونەرمەند شارا بابان لەلێدوانێکیدا بۆ ئاگاپرێس ڕایەگەیاند ” هەمیشە بیرم لای ئەو شتانەیە کە لەلای کەسانێک بیری لێ نەکراوەتەوە ، وە بیرۆکەی پڕۆژەی نمایشەکەم لە مزگەوت کۆمەڵێک شت لە خۆ ئەگرێت ئامانجی سە رەکیم ئەوەیە هونەر ئەبێت لەهەموو شوێنێک هەبێت چجا مزگەوت کە شوێنێکە بۆ مروڤ خزمەتی مرۆفایەتی دروست بوو هە ر لە سەرەتای دروست بونیەوە .

شارا بابان وتیشی ” ئە ی بۆ بۆ منی ژن نەبێت مزگەوت گوێم لێ بوو لێرە و لەوێ کە مزگەوت قۆرخ کراوە هەتا لای هەندێک کەس ئەوترا هونەر حەرامە هەمیشە من ئەمە ئەڵێم ئە گە ر خوایەک پڕە لە جوانی و ئەم هەموو شتە جوانەی هێنا بۆ مروڤ ئەی چۆن ئەبێت دژی جوانی بێت، لێرەشەوە سوباس بۆ ئەوقاف هاوکاربون ، هونە ر ئە بێت لەچوارچێوەی هۆڵ بێتە دەرەوە ئاشت بکرێتە وە لەگەڵ بینەر ببێتە کلتور کە دەبێت هونەر لە هەمووشوێنێک هەبێت

شارا بابان خە ڵکی سلێمانیە و لەئێستادا دانیشتووی هەوڵێرە، تەمەنی ۲۹ ساڵە لە ساڵی ۲۰۰۳ وە کاری هونە ر دە کات 5 پێشانکای تایبەت ۸۷ پێشانکای هاوبەش لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات خاوەنی چەندین خەڵات و رێزلێنانە

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

بۆچوون تۆماربکە

  • mariya

    بەروار$s

    حتیاح لەو بیرۆکە قۆڕەی کەس بیری لێنەکردۆتەوە خاتوو بابان کەشفی کردووە.ئە م خاتوونە لە سێحاڵەتە ئەم شاکارەی کەشف کردووە، ۱.یان هیچ لە رۆڵی مزگەوت و پێگەی مزگەوت نازانێت۲. یان هیچ لە هونەر نازانێت۳. یان یەک مسقاڵ ئاگایی و شهوری رەگەزی نیه.
    مزگەوت بەردەوام شوێنێک بووە بۆ پڕوپاگەندە و ئاژیتاسیۆن بۆ ئیسلام، ئەو ئایینەی ژن بە بێنرخترین بوونەوەر دەزانێت. دینی پیاوسالارس و درجە سێ و چوار پلەبەندی کردنی ژن تێیدا و مزگەوت ئەو شوێنەیە کە هەموو هەنیەک خەڵک هانی توندوتیژی دژی ژنان دەدات.هەر وەها مزگەوت شوێنێک بووە و هەیە کە بەردەوام تێیدا فەرمانی سوتان و کوشتن و سوکیەتی کردن هونەر و هونەرمەندانی تیا دراوە.
    ئینجا ئەم خانمە بەم هەموو پارادۆکسەوە چۆن ئەو مێشکە موهیمەی ئەوەی کەشف کردووە کە بچێت لە مزگەوت پیشانگەی هونەری دانێت، منیش تێیدا ماومەتەوە.


    وەڵامدانەوە

۱ بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە