شه‌ممه‌ 5 ئایار 2018

توندوتیژی و دەستدرێژی خێزانی ڕوو لە هەڵکشانە

بەروار : 05 ئایار 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

ئامادەکردنی : زەیدان تەها

لە دەڤەری ڕاپەرین توندوتیژییە خێزانیەکان ڕوو لە زیادبوونن ،رێكخراوه‌كانی بواری مافی ژنان و توندوتیژییه‌ خێزانییه‌كان به‌ مه‌به‌ستی هۆشیاركردنه‌وه‌ی ژنان و كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی توندوتیژی، ساڵانه‌ چه‌ندین كۆڕ و سیمینار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ رێك ده‌خه‌ن. چالاكوانێكی بواری مافه‌كانی ژنانیش ده‌ڵێت: “خراپیی ئاستی هۆشیاری و داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی ‌هۆكارن بۆ ئه‌نجامدانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و خێزانه‌كان“.

 

 

(هـ، ئـ، حـ) و (شـ، ز، حـ) نمونەی چیرۆکی هەموو ئەو گەنجانەی دەڤەرەکەن، کە لەلایەن خێزانەکانیانەوە ڕووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە و هەڕەشە لەسەر ژیانیان هەیە.

(شـ، ز، حـ) بۆ (ئاگاپرێس) گوتی “ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە لەگەڵ (هـ، ئـ، حـ) یەکتریمان خۆش دەوێت و چەندین جاریش بەشێوەی دابونەریتی کوردەواری داوای کردووم، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە دوو هۆزی جیاوازین، ماڵی باوکم ڕێگرن لەبەیەکگەیشتنی ئێمە و چەندین جاریش هەرەشەی کوشتنیان لێ کردووین، تەنانەت دەستدرێژیشیان کردووەتە سەرمان”.

 

 

گوتیشی، ئێستاش هەڕەشەی کوشتن لەهەردووکمان دەکەن و ئێمەش بەهۆی ئەوەی هیچ پەناگەیەکمان نییە بۆ پاراستنی گیانی خۆمان، بریاری راکردنمان داوە و “بۆ دەرەوەی وڵات کۆچ دەکەین”.

 

لەلایەکی دیکەوە رووخۆش محه‌مه‌د، ئه‌ندامی رێكخراوی مافی ژنانه‌ و بۆ (ئاگاپرێس ) گوتی: “هۆكاری سه‌ره‌كیی توندوتیژییه‌ خێزانییه‌كان ئه‌وه‌یه‌، ژنان له‌م ده‌ڤه‌ره‌ ئه‌و شێوازه‌ ژیانه‌ی به‌سه‌ریاندا سه‌پاوه‌ به‌ ره‌وایه‌تی ده‌بینن، بۆیه‌ پێویسته‌ ژنان هۆشیار بكرێنه‌وه‌ و له‌و شێوه‌ ژیانه‌ خۆیان رزگار بكه‌ن، هۆكارێكی تریش ئه‌و داب و نه‌ریته‌ عه‌شایه‌ره‌ییه‌یە كه‌ له‌م ناوچه‌یه‌دا زاڵه‌، ئه‌وه‌ش ‌هۆكارێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ژنان زیاتر رووبه‌ڕووی توندوتیژی ببنه‌وه‌”.

 

 

كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د، چالاكوانی بواری ژنان و توێژه‌ری ده‌روونی بۆ (ئاگاپرێس) رایگه‌یاند: “توندوتیژییه‌كان چه‌ند جۆرێكن، وه‌كوو توندوتیژی ئابوورى، جه‌سته‌یی و سێكسی و ده‌روونی هه‌روه‌ها به‌هۆی ئاڵووده‌بوون به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و كاریگه‌رییه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا و چه‌ندین جۆری تر، به‌ڵام توندوتیژی جه‌سته‌یی و ده‌ستدرێژیی سێكسی له‌ توندوتیژییه‌ باوه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێستان و پێویسته‌ هه‌نگاوی باشتر بنرێت بۆ چاره‌سه‌ركردن و بنه‌بڕ كردنیان، ئه‌مه‌ش له‌ رێگای بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاریدا ده‌بێت له‌ناو خێزانه‌كاندا”.

 

 

 

به‌پێی ئاماره‌كان، ساڵ به‌ساڵ توندوتیژییه‌ خێزانییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ گشتی و له‌ ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین به‌تایبه‌تی روو له‌ زیادبوونن، به‌گوێره‌ی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنانی راپه‌ڕین، حاڵه‌ته‌كانی توندوتیژی له‌ ساڵی 2017 به‌راورد به‌ ساڵی 2016 زیادی كردووه‌، به‌ جۆرێك خۆكوشتن و خۆسووتاندن له‌ 4 حاڵه‌ته‌وه‌ بووه‌نەتە 11 حاڵه‌ت و له‌ ساڵی 2017دا 3 رووداوی كوشتنیش تۆمار كراون، هه‌روه‌ها ساڵی 2016 زیاتر له‌ 260 سكاڵا له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان تۆمار كراوه‌ن، له‌كاتێكدا له‌ ساڵی 2017 رێژه‌ی سكاڵاكانیش بۆ 486 سكاڵا زیادیان كردووه‌ .

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە