Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
چوار شه‌ممه‌ 9 ئایار 2018

به‌ڤیدیۆ: له‌په‌خشی راسته‌وخۆ گێچه‌ڵی سێكسی به‌ په‌یامنێرێك ده‌كرێت

بەروار : 09 ئایار 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

هانده‌رێكی تیمێكی مه‌كسیكى له‌ په‌خشی راسته‌وخۆ گێچه‌ڵی سێكسی به‌ په‌یامنێری كه‌ناڵی “فۆكس”ـی وه‌رزشی ده‌كات و، ئه‌ویش هیچی ناچاربوو به‌ڕووی هانده‌ره‌ مه‌كسیكییه‌كه‌دا هه‌ڵگه‌ڕایه‌‌وه‌ و مایكه‌كه‌ی ده‌ستی به‌‌ ده‌موچاویدا كێشا.   

“ماريا فرناندا” ناوى ئه‌و په‌یامنێره‌ی كه‌ناڵی “فۆكس”ى وه‌رزشییه‌ و، كاتێك له‌په‌خشی راسته‌وخۆ سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌ له‌باره‌ی یه‌كێك له‌ یارییه‌كان، هانده‌رانی تیمێك له‌ ده‌وروبه‌ری كۆده‌بنه‌وه‌ و به‌ پاساوی به‌رزكردنه‌وه‌ی درووشمی پشتگیری، یه‌كێك له‌ هانده‌ره‌كان كه‌ له‌پشت فرناندا بوو، بۆ مه‌به‌ستی گێچه‌ڵی سێكسلی چه‌ند جووڵه‌یه‌كی نابه‌جێی كرد، ئه‌مه‌ش وایكرد، په‌یامنێره‌كه‌ بسووڕێته‌وه‌ و چه‌ند جارێك به‌ مایكه‌كه‌ی ده‌ستی به‌ ده‌موچاویدا بكێشێت.

هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه‌، له‌ تویتێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر “فرناندا” به‌رگری له‌ كاردانه‌وه‌ی خۆی كرد و جه‌ختی كرده‌وه‌، ئه‌و هه‌رگیز له‌و ره‌فتاره‌‌ په‌شیمان نییه‌ كه‌ به‌رامبه‌ر كه‌‌سێكی له‌مجۆره‌ كردوویه‌تی. گوتیشی: هانده‌ره‌كه‌ به‌ سزای خۆی گه‌یشت، چونكه‌ وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێكرد، یه‌كه‌مجار ئه‌و گوێی به‌ جووڵه‌كانی ئه‌و هانده‌ره‌ نه‌دا، چونكه‌ وا هه‌ستی كردبوو كه‌ له‌پشته‌وه‌ پاڵی پێوه‌نراوه‌، به‌ڵام كه‌ جووڵه‌ نابه‌جێیه‌كه‌ی چه‌ندین جار دووباره‌ كرده‌وه‌، ناچاربوو كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت و به‌رگری له‌خۆی بكات.

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە