شه‌ممه‌ 9 حوزه‌یران 2018

ئەوخاتونەی کێ بوو مەلامەزھەرحوکمی دایناصوڕی بەسەردادا .

بەروار : 09 حوزه‌یران 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

لە ماوەی ڕابوردودا مامۆستا مەزھەر خۆراسانی کەبەرنامەیەکی تایبەتی له تەلەفیزیۆن ھەیە ئاماژەی بەوە کردوە کە ھەرئافرەتێک ڕێگە بگرێت لە پیاوەکەی ژنی دوھەم بێینێت ئەوالەڕۆژی دوایدا دەچێتە بەشی خوارەوەی جەھەنەم واتە دۆزەخ ھاوکات و ئافرەتانی بەدایناصور ناوبردوە ـ ھەربۆ ئەم مەبەستەش خاتوونێکی چالاکەوانی دەڤەری شارەزوور تێلی کردوە بۆ مامۆستا مەزھەر و پێی ووتوە کە ئەگەر ئێمە دایناصور بین ئەوا تۆش کوڕی دایناصوڕیت ـ ئاگاپرێس بەئەرکی خۆی زانی وەکەلەپێشەوە ئەم خانمە بدوێنێت و چەند پرسیارێکی ئاڕاستەبکات•

•لەپرسیارێکی ئاگاپرێسدا ـ بۆچی تۆ وەڵامی مامۆستا مەزھەرت دایەوە لەکاتێکدا دەیان ڕێکخراوی بواری ژنان ھەیە ؟

پەیام حازم کەتوێژەریکی بواری فەلسەفەیە و ھاوکات دەستەی دامەزرێنەری گروپی کچانی گەوھەرە تایبەت بەئاپرێس ووتی ـ لەپاش ئەوە ی مەلا مەزھەر خۆراسانی زۆر بەناشرینی ھێرشی کردوە تە سەرئافرەتان وەک ئەوە ی خۆی لەئافرەت و لەدایک نەبووبێت ئافرەتانی بە ئاژەڵی دایناصوڕ ناوبردوە من سێ ڕۆژ لەپاش ئەم ووتارەی مەلامەزھەر چاوەڕوانم کرد ھیچ کەس و لایە ن و ڕێکخراوێک ھەڵوێستێکی ئیجابی نەبوو منیش بەئەرکی خۆمم زانی کە تێل بکەم بۆ بەرنامەکەی و جوابی بدەمەوە کە لەپاش ٤٥ تێل کردن بەخۆشحاڵیەوە وەرگیرام •

•لەپرسیارێکی ئاگاپرێس دا ـ تۆ پێت وایە دەبێت ئافرەتان لەم کاتانەیا کە مامۆستا یەکی ئاینی یان کەسایەتی یەکی دیار لەم جۆرە کارانە دەکەن یان بەکۆدەنگ فتوایەک دەردەکەن دەربارەی ئافرەتان چیبکەن چۆن کاری لەسەر بکەن ؟؟

ئەوتوێژەری بواری فەلسەفە تایبەت بەئاگاپرێس ڕوونی کردەوە کە نابێت بەھیچ شێوەیەک ئافرەتان بێدەنگ بن لەمەڕ مافەکانی خۆیان و پێویستە ھەڵوێستی جدی وەرگرن نەک ھەر بۆ مەلامەزھەر بەڵکوو بۆ ھەرکەسێک لە ھەر ئاین و ئایدۆلۆژی یەک بێت کە بیەوێت لە شکۆی ئافرەتان کەم بکاتەوە و ھەروەھا پێویستە ئەوەش بڵێم کە کلتور و داب و نەریت ھۆکاری سەرەکی بوە کە وای کردوە ئافرەتان نەتوانن تەنانەت قسە لەسەر مافە سەرەتاییەکانیان بکەن•

•لەپرسیارێکی ئاگاپرێس دا ـ تۆ پێت وایە مامۆستا مەزھەر خۆراسانی بانگخواز و نوێنەری ڕاستەقینەی ئاینی ئیسلامە ؟

ئەوخاتوونە چالاکوانە بۆئاگاپرێس ئاماژەی بەوەکرد کە مەلا مەزھەر خۆراسانی نەک ھە نوێنەری ئیسلام نیە بەڵکو کارەکەشی موزایەدەیە و ئاین و شیوازی کارەکەی بە شەخسی کردوە و بۆ مەرامی تایبەتی خۆی بەکاری دێنێت و ھەروەھا ئەوفۆڕی کەبەم شێوازە ھەڵسوکەوت دەکات زۆر ھەڵەیەو سەرکەوتوو نابێت و دەکەوێتە بەر توڕەبوونی خەڵک و ڕۆشنبیران و بەتایبەت ئافرەتان پێویستە مەلامەزھەر سنورێک بۆ قسەکانی دابنێت •

مامۆستا مەزھەر خۆراسانی مامۆستایەکی ئاینی یەو بانگوازێکی کوردستانەو دانیشتوی پارێزگای ھەولێرە
دوای ئەوەی کە لەچەند بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنی دا کە فیدۆی بەرنامەکەی لە سۆشیال میدیاکان بەتایبەت تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دادەنرێت و دەنگدانەوەی زۆری بەدواداھات لەلایەن خانمانەوە وەک خۆیان دەڵێن ئەم مامۆستا ئاینی یە قسەکانی دژی خانمانە و پێویستە وەزارەتی ئەوقاف سنورێکی بۆ دابنێت.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە