چوار شه‌ممه‌ 13 حوزه‌یران 2018

نیشانەكانی شێرپەنجەی كۆلۆن چۆن دەناسرێتەوە؟

بەروار : 13 حوزه‌یران 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

تەندروستی “dohsuli”
هەموو نەخۆشیەك كۆمەلێك نیشانەی هەیە كەگرنگە بناسرێتەوە ، بەهەمان شێوە شێرپەنجەی كۆڵۆن كۆمەلێك نیشانەی هەیە و كەم خوێنی، ئازاری سك، دابەزینی كێش لەپڕ لەنیشانە سەرەتاییەكانی تووشبوونن بەم نەخۆشیە كەپێویستە سەردانی پزیشك بكرێت بۆ پشكنین و شیكاریی ، ئەویش بەم شێویە:

1- بوونی خوێن لە پیسایی دا: یەكێك لەهۆكارە سەرەكییەكانی بوونی خوێن لەپیسایی مایەسیری یە، بەڵام نابێت هەروا بەسەرەتایی تێپەرێت پێویستە پزیشكی تایبەت شیكاری بۆ نەخۆشەكە بكات یاخود لەرێگەی هەناوبینی یەوە دەستنیشان بكرێت ئایا ئەمە مایەسیرییەكی ئاساییە یاخود برینێكی شێرپەنجەییە.
2- كەم خوێنی: هەندێك كات كەم خوێنی بە هۆی ئەو برینانەوەیە كە لە كۆلۆن دا هەیە و شاراوەیە نابینرێت بە تایبەتی ئەو كەسانەی كە تەمەنیان زۆرە.
3- ئازاری ناوسك: لە كاتی بوونی ئازاری بەردەوامی ناوسك پێویستە سەردانی پزیشك بكرێت.
4- دابەزینی كێشی لەش: دابەزینی كێش چەند هۆكارێكی تری هەیە لەوانە رێجیم كردن یاخود زیاد دەردانی غودەی دەرەقی، بەڵام دابەزینێكی زۆری كێش و بەبێ‌ بوونی ئەم هۆكارانە واپێویست دەكات سەردانی پزیشك بكرێت.
5- گۆرانكاریی لەكاری ریخۆڵەدا: بوونی گرێ وادەكات چالاكی ریخۆلە تێكبچێت ئەویش وەك قەبزی زۆر یاخود سكچوونی بەردەوام یاخود بوونی غازاتی زۆر و سك ئاوسان كە لە 2 مانگ زیاتر بێت پێویست بەسەردانی پزیشك دەكات.
ئا / ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی
ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە