فەزیحەی خۆپیشاندانی پێشمەرگەکانی یەکێتی ئاشکرا بوو
دوای بڵاوبونەوەی بریاری پەرلەمانی عیراق بۆ حساب نەکردن و هەڵوەشاندنەوەی دەنگی تایبەت لە هەرێمی کوردستان ، لەلایەن پارتی و یەکێتی بە توندی دژایەتی ئەو بریارە کراو هەرەشەی توندیان کرد بۆ خراپ بوونی دۆخەکە.
لەشاری سلێمانی یەکیتی نیشتمانی کوردستان خۆپیشاندانێکی بۆ پێشمەرگەکانی رێکخست لەدژی بریارەکەی پەرلەمان و بەشێک لەدروشمەکان کەبەرزکرابونەوە دژایەتی بەرهەم ساڵحی سەرۆکی هاوپەیمانی بوو کەپێشتر جێگری دووەمی یەکیتی بوو.
پێشمەرگەکانی یەکێتی پێانوایە بەرهەم ساڵح هۆکارە بۆ ئەوەی دەنگی تایبەت لە کوردستان ئەژمارنەکرێت.
بەپی زانیاریەکانی ماڵپەری ئاگاپرێس ناکۆکی هەبوو لەسەر خۆپیشاندانەکەی هێزەکانی پێشمەرگە لەلایەن مەکتەبی سیاسی یەکێتی ، بەو سەرچاوانەی دەست ئاگاپرێس کەوتوە ، هەریەک لە کۆسرەت رەسوڵ کەئیستا رۆلی سکرتیری هەیە و حساب بۆ بریارەکانی ناکرێت ، لەگەڵ شێخ جەعفەر و محمود سەنگاوی لەگەل خۆپیشاندانی هێزەکانی پێشمەرگە نەبوون لە دژی بەرهەم ساڵح ، بەڵام باڵی دەست رۆیشتووی ناو یەکێتی توانیویانە خۆپیشاندانەکە ئەنجام بدەن، لەکاتی گفتوگۆکاندا بەو کەسانە ووتراوە کەناکۆک بوون ،ئێوە پشتگیری بەرهەم ساڵح دەکەن و لەناو یەکیتین بۆیە رێگا نادەن خۆپیشاندان بکرێت،لەبەرامبەردا بەوەی تۆمەتبار نەکرێن بی دەنگیان هەڵبژاردووە.
پێشمەرگەکی بەشداربووی خۆپیشاندانەکە بەئاگاپرێسی ووت: من لەماڵەوە بووم مۆڵەت بووم ، پێانووتم بەجلی سەربازی لەشوێنی دیاریکراو ئامادەبم بۆ خۆپیشاندان ، ئەگەر نەچم مووچەم دەبرن و سزای سەربازیم دەدەن، ئەو پێشمەرگە ووتی بەتوندی پێم ووتراو بۆیە بەزمانی بە رۆژ رۆیشتم.