یه‌ك شه‌ممه‌ 17 حوزه‌یران 2018

هەواڵێکی نوێ لەسەرمووچە خۆرانی کوردستان

بەروار : 17 حوزه‌یران 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

حكومه‌تی هه‌رێم به‌نیازه‌ بۆ هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك ژماره‌یه‌كی حسابی بكاته‌وه‌، راوێژكارێكی وه‌زاره‌تی داراییش رایده‌گه‌یه‌نێت: بانكی نێوده‌وڵه‌تی، دروستكردنی كارتی تایبه‌تی‌ ره‌تكردۆته‌وه‌و پێویسته‌ ڤیزا كارت یان ماسته‌ر كارت بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دروست بكرێت.

 

به‌پێی پڕۆژه‌ی چاكسازی له‌موچه‌و ده‌رماڵه‌و خانه‌نشینی، كه‌ له‌په‌رله‌مانی كوردستانه‌ چاوه‌ڕوانده‌كرێت به‌منزیكانه‌ په‌سه‌ند بكرێت، هه‌موو فه‌رمانبه‌رێك ژماره‌یه‌كی حسابی بۆ ده‌كرێته‌وه‌.

هۆشه‌نگ عه‌بدولڕه‌حمان، راوێژكاری ته‌كنیكی بۆ ته‌كنۆلۆژیانی بانكه‌كان له‌وه‌زاره‌تی دارایی و كاروباری ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ SNN راگه‌یاندووە: هه‌ركاتێك بایۆمه‌تری لیستێكی پوختی ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی راده‌ستكردین، له‌به‌رنامه‌ماندایه‌ نه‌ك ته‌نیا بۆ فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵكو بۆ هاووڵاتیانیش ژماره‌ی حسابی بكه‌ینه‌وه‌و هه‌موو ئامێرو پێداویستییه‌كیش ئاماده‌كراوه‌.

وتیشی:” بانكی نێوده‌وڵه‌تی ره‌تیكردۆته‌وه‌ كارتێكی تایبه‌ت بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دروست بكرێت، به‌ڵكو پێویسته‌ كارته‌كه‌ نێوده‌وڵه‌تی بێت، ئه‌ویش ڤیزا كارت، یان ماسته‌ر كارت بێت، كه‌ له‌قۆناغی دووه‌مداو به‌هه‌ماهه‌نگی بایۆمه‌تری دروست ده‌كرێت”.

راوێژكاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ڵێت: “سیستمی ئه‌لیكترۆنی بانكه‌كان ئاماده‌یه‌و مه‌رج نییه‌ چاوه‌ڕێ بكه‌ین تاوه‌كو سه‌رجه‌م بانكه‌كان ده‌چنه‌ ناو سیستمه‌كه‌وه‌، هه‌ركاتێك حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی دارایی فه‌رمان بكه‌ن به‌وه‌ی كه‌ ژماره‌ حسابی بۆ فه‌رمانبه‌ران بكه‌ینه‌وه‌، ئێمه‌ ئاماده‌ین”.

راشیگه‌یاند: تائێستا هیچ بڕیارێك نییه‌ له‌به‌رامبه‌ر دروستكردنی ئه‌و كارته‌، پاره‌ له‌فه‌رمانبه‌ران وه‌ربگیرێت، دوای دروستكردنی كارته‌كه‌ش، مانگانه‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌چێته‌سه‌ر حسابه‌كه‌، ئه‌وكاته‌ له‌هه‌ر بانكێكی كوردستان كه‌ له‌سه‌ر سیستمه‌كه‌ بێت، فه‌رمانبه‌ران ده‌توانن موچه‌كانیان وه‌ربگرن.

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە