Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
دوو شه‌ممه‌ 18 حوزه‌یران 2018

دانیمارک قەرەبووی 18 هاووڵاتی عێراقی دەکاتەوە

بەروار : 18 حوزه‌یران 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

دادگایه‌كی دانیمارک به‌هۆی مامه‌ڵه‌كردنی خراپ له‌گه‌ڵ هاووڵاتییانی سڤیل له‌ ناوچه‌یه‌كی عێراق بڕیاری دا وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاتەکەی قه‌ره‌بووی ماددی ئه‌و كه‌سانه‌ بكاته‌وه‌.

ئه‌و دۆسیه‌ی له‌لایه‌ن ٢٣ هاووڵاتی عێراقی له‌ دژی وه‌زاره‌تی به‌رگری دانیمارك تۆماركرابوو كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردبوو ئه‌وه‌ی ساڵی ٢٠٠٤ له‌ نزیك شاری به‌سڕا له‌ لایه‌ن سه‌ربازانی دانیماركی ده‌ستگیركرابوون راده‌ستی سه‌ربازه‌ عێراقییه‌كان كرابوونه‌وه‌ و له‌ لایه‌ن سه‌ربازانی عێراقییه‌وه‌ ئه‌شكه‌نجه‌دراون، دادگا بڕیاری له‌سه‌ر دا.

دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كۆپنهانگ رایگه‌یاند كه‌ وێڕای ئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌ دانیماركییه‌كان ده‌یانزانی ئه‌گه‌ر ئه‌و هاووڵاتییه‌ سڤیلانه‌ راده‌ستی سه‌ربازانی عێراقی بكرێنه‌وه‌ خراپ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت به‌ڵام رێگرییان نه‌كردووه‌ له‌ ئه‌شكه‌نجه‌دانی ئه‌و هاووڵاتییه‌ سڤیلانه‌.

دادگا له‌ بڕیاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ سه‌ربازانی دانیمارك خراپ مامه‌ڵه‌یان نه‌كردووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ به‌ڵام وێڕای ئه‌وه‌ی زانیوویانه‌ مه‌ترسییان له‌سه‌ره‌ رێگریان نه‌كردووه‌ له‌ مامه‌ڵه‌ی خراپی سه‌ربازانی عێراقی، بۆیه‌ش ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌ركردووه‌.

به‌پێی بڕیاره‌كه‌ ده‌بێت وه‌زاره‌تی به‌رگری دانیمارك به‌ بڕی چوار هه‌زارو ٧١٦ دۆلار قه‌ره‌بووی هه‌ریه‌ك له‌و ١٨ هاووڵاتییە عێراقیە بكاته‌وه‌.

پارێزه‌ری هاووڵاتییه‌ عێراقییه‌كان، كریستیان هارڵانگ بڕیاره‌كه‌ی دادگای به‌سه‌ركه‌وتن له‌قه‌ڵه‌م دا و رایگه‌یاند پێویسته‌ وڵاتانی خۆرئاوا بزانن هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستوه‌ردانه‌ سه‌ربازییه‌كان ره‌چاوی مافه‌كانی مرۆڤیش بكه‌ن.

وه‌زیری به‌رگری دانیمارك، كلاوس هژۆرت فرێده‌ریكسه‌ن ره‌خنه‌ی له‌ بڕیاره‌كه‌ی دادگا گرت و گوتی: “بڕیارێكی كێشه‌ له‌سه‌ره‌. چونكه‌ كێشه‌ بۆ ره‌وانه‌كردنی سه‌ربازانی دانیماركی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات دروست ده‌كات. ئه‌مه‌ له‌ هه‌ندێك ره‌وشدا به‌و واتایه‌ نایه‌ت كه‌ خزمه‌ت به‌ ره‌وشی ئه‌منی و داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانی مرۆڤ بكات. ئه‌وه‌ سوودی بۆ كه‌س نییه‌”.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە