Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
سێ شه‌ممه‌ 19 حوزه‌یران 2018

پیلانێكی كوتلە شیعەكان ‌و یەكێتی ‌و پارتی ‌و ئێران ئاشكرا دەبێت

بەروار : 19 حوزه‌یران 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

كوتلە شیعەكان ‌و یەكێتی ‌و پارتی دەیانەوێت بڕیارەكانی پەرلەمان پەكبخەن
لەژێر ناوی بەرژەوەندی باڵای وڵات دەیانەوێت ئەنجامی هەڵبژاردن قبوڵ بكرێت

یەكێتی ‌و پارتی ‌و كوتلە شیعەكان بەهاوكاری ئێران هەوڵەكانیان چڕدەكەنەوە‌و بۆ پەكخستنی بڕیارەكانی پەرلەمان ‌و قبوڵكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان.

رۆژنامەی عەرەبی جەدید ئاشكرایكردوە، كوتلە شیعی ‌و كوردییەكان بە موبارەكەی ئێران دەستیان بە پرۆژەیەكی نوێكردوە، كە تێیدا فشار لە دادگای فیدراڵی دەكرێت سكاڵاكانیان لەسەر بڕیارەكانی پەرلەمان وەربگرێت ‌و دەنگەكان بە دەست هەژمارنەكرێنەوە ‌و ئەنجامی هەڵبژاردن هەڵنەوەشێتەوە.

بەپێی رۆژنامەكە بێت، ئەو لایەنانە دەیانەوێت لە ژێر پاساوی بەرژەوەندی باڵای وڵات ‌و مەترسی دۆخی ئەمنی كۆتایی بە پرسی هەڵبژاردن بهێنن.

رۆژنامەكە ئاشكرایكردوە، هاوپەیمانی سائیرون ‌و هاوپەیمانی فەتح ‌و یەكێتی ‌و پارتی ‌و ڕەوتی حیكمە دیارترین ئەو لایەنانە كە كار لەم پرۆژەیەدا دەكەن ‌و دەیانەوێت فشارەكانیان لەسەر دادگای فیدراڵی توندبكەنەوە بەتایبەت لەسەر مەدحەت مەحمود، سەرۆكی دادگاكە كە بەكەسێكی نزیك لە مالیكی دادەنرێت.

 

knn

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە