شه‌ممه‌ 23 حوزه‌یران 2018

گوێچکە پاک مەکەنەوە

بەروار : 23 حوزه‌یران 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

زۆركەس هەن پێیان وایە بۆ پاك ڕاگرتنی گوێیان دەبێت گوێ پاكەرەوە یاخوود هەرشتێكی دیكە بۆ گوێیان بەكاربهێنن ، بەڵام لە ڕاستیدا كارێكی هەڵەیە ئەگەر كارێكی وەها ئەنجام بدرێت .

 

لەوبارەوە ئەكادیمیای لووت و قورگ و گوێی ی وڵاتی ئەمریكا ، گوێ پاكەرەوە یان پەنچە كردن بە گوێدا یاخود هەر شتێكی دیكە ڕەت دەكاتەوەو پێی وایە كارێكی زۆر خراپەو زیانی گەورە بە تەندروستی گوێچكەكان دەگەیەنێت .

 

مادەی مۆمی كەلەناو گوێیەكاندا هەیە مادەیەكی بەسودە و بە (پاككەرەوەی ڕوپۆشی گوێچە) دادەنرێت ، ئەمە سەرەڕای ئەوەی كە دژە بەكتریای تێدایە هەر لە پەردەی گوێوە تاوەكو دیوی دەرەوە پاك دەكاتەوە بێ‌ ئەوەی پێویست بە دەست تێوەردانی دەرەكی هەبێت و پاشان خۆی ووشك دەبێتەوە و دەوەرێت ، بۆیە ئەگەر مۆمی ناو گوێ‌ نەبێت ئەوا ڕووپۆشی ناوگوێ‌ وشك دەبێتەوە و دەخورێت و هەستیاری پەیدا دەكات .

 

كاتێ‌ كوێ‌ پاك دەكەیتەوە چی ڕوو دەدات ؟

 

هەر كە گوێ‌ پاكەرەوە بەكاردەهێنیت مۆمی ناو گوێ زۆرتر دەبەیتەوە ناوگوێ‌ واتە پاڵەپەستۆ دەخرێتە سەری و زیاتر نزیكی دەكەیتەوە لە پەردەی گوێ‌ ، زیانێكی زۆر بەو پەردەیە دەگەیەنێت ئەویش دەبێتە هۆی كۆبونەوەی لەسەر پەردەی گوێ‌ و وەك ئەوەیە ئەو پەردەیە چەن چین بێت و گوێ‌ كپ دەكات . بەمەش كەڕوەكان و بەكتریا و ڤایرۆسی جۆراوجۆر دەچێتە ناو گوێ‌ و ئازاری زۆر تووشی گوێ دەكات و زۆرجاریش دەبێتە هۆی لەدەست دانی بیستن .

 

ئایا چ كاتێك دەبێت گوێ‌ پاك بكرێتەوە ؟

نابێت هیچ كات گوێیەكان پاك بكرێتەوە دور لە ڕێنمایی پزیشك ، بە پاككردنەوەی گوێیەكان تەنها دووچاری كارێكی هەڵە دەبیت وەك ئەوەی پێستی ناوەوەی گوێیەكان دابماڵیت و دەبێتە هۆی هەوكردنێكی زۆری گوێ‌ هەر كە گوێ‌ بخورێنیت زیاتر تووشی خوران دەبێت ، تەنها كاتێك دەبێت پاك بكرێتەوە كە پزیشك بڕیار بدات و بە ئامێری تایبەت لەلایەن پزیشكی پسپۆڕەوە پاك بكرێتەوە .

ڕاگەیاندنی_بەڕێوبەرایەتی_گشتی تەندروستی سلێمانی

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە