Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
یه‌ك شه‌ممه‌ 24 حوزه‌یران 2018

زانیاری گرنگ لەسەر هەڵبژاردنەکانی تورکیا

بەروار : 24 حوزه‌یران 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

له‌ توركیا به‌ مه‌به‌ستی دیارییكردنی سه‌ركۆمار و ئه‌ندامانی ٢٧ه‌مین خولی په‌رله‌مان، هاووڵاتییان روو له‌ سندوقه‌كانی ده‌نگدان ده‌كه‌ن.

له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له‌ ناوخۆی وڵات ٥٦ ملیۆن و ٣٢٢ هه‌زار و ٦٣٢ ده‌نگده‌ر له‌ ١٨٠ هه‌زار و ٦٥ وێستگه‌ و سندوقی ده‌نگدان ده‌نگده‌ده‌ن. له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات پرۆسه‌ی ده‌نگدان رۆژی حه‌وتی حوزه‌یران ده‌ستیپێكرد و رۆژی ١٩ی حوزه‌یران كۆتاییهات. ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ناویان تۆماركراوه‌، ئه‌مڕۆ تا كاتژمێر ١٧:٠٠ ده‌توانن له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان ده‌نگبده‌ن.

 له‌ سه‌رانسه‌ری توركیادا ده‌نگده‌ران له‌ نێوان كاتژمێر ٠٨:٠٠ تا كاتژمێر ١٧:٠٠ روو له‌ سندوقه‌كانی ده‌نگدان ده‌كه‌ن. له‌ كاتژمێر ١٧:٠٠دا، ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی له‌ چاوه‌ڕوانیدان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگبده‌ن، ده‌ژمێردرێن و ده‌نگه‌كانیان ده‌ده‌ن.

ده‌نگده‌ر دوو كارتی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆمار و په‌رله‌مانتاران، به‌كارده‌هێنێت و هه‌ردوو كارته‌كه‌ ده‌خاته‌ ناو یه‌ك زه‌رفه‌وه‌ و ده‌یخاته‌ ناو سندوقی ده‌نگدانه‌وه‌.

سه‌ره‌تا كارته‌كانی ده‌نگدان كه‌ تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌ژمێردرێن و جیاده‌كرێنه‌وه‌.

له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماردا شه‌ش كاندید ركابه‌ریی ده‌كه‌ن. كاندیدی “هاوپه‌یمانێتیی كۆمار” كه‌ ئاك پارتی و مه‌هه‌په‌ پێكیانهێناوه‌، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌، كاندیدی جه‌هه‌په‌، موحه‌ڕه‌م ئینجه‌یه‌ و كاندیدی هه‌ده‌په‌، سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاشه‌.

هاوكات هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكی گشتیی ئییی پارتی (پارتی چاكه‌)، مه‌راڵ ئاكشه‌نه‌ر و سه‌رۆكی گشتیی پارتی سه‌عاده‌ت، ته‌مه‌ل كارامۆڵڵائۆغڵو و سه‌رۆكی گشتیی پارتی وه‌ته‌ن، دۆغو په‌رینچه‌ك كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان دوای ئه‌وه‌ی داواكارییان بۆ بوونه‌ كاندید له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماردا پێشكه‌شكرد، به‌ ده‌نگی پێویستی ١٠٠ هه‌زار ده‌نگده‌ر، توانییان ببنه‌ كاندید، به‌شداریی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماردا ده‌كه‌ن.

– هاوپه‌یمانێتییه‌كان

ده‌نگده‌ران له‌جیاتی ٥٥٠ په‌رله‌مانتار، ده‌نگ بۆ ٦٠٠ په‌رله‌مانتار ده‌ده‌ن. هه‌ریه‌ك له‌ ئاك پارتی، جه‌هه‌په‌، هه‌ده‌په‌، هوداپار، ئیی پارتی (پارتی چاكه‌)، مه‌هه‌په‌، پارتی سه‌عاده‌ت و پارتی وه‌ته‌ن به‌شداریی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌كه‌ن. كاندیده‌كانی به‌به‌په‌ له‌ رێگه‌ی لیسته‌كانی ئاك پارتی و كاندیده‌كانی ده‌په‌ش له‌ رێگه‌ی لیسته‌كانی ئییی پارتییه‌وه‌ به‌شداریی ده‌كه‌ن.

له‌ سایه‌ی هه‌مواری نوێی ده‌ستووردا كه‌ رێگه‌ ده‌دات پارته‌ سیاسییه‌كان هاوپه‌یمانێتیی له‌ هه‌ڵبژاردندا ئه‌نجامبده‌ن، دوو هاوپه‌یمانێتیی پێكهێنراون. ئاك پارتی و مه‌هه‌په‌ له‌ ژێر ناوی “هاوپه‌یمانێتیی كۆمار” و هه‌ریه‌ك له‌ جه‌هه‌په‌، ئییی پارتی و پارتی سه‌عاده‌ت له‌ژێر ناوی “هاوپه‌یمانێتیی گه‌ل”دا له‌سه‌ر كارته‌كانی ده‌نگدان بوونیان هه‌یه‌.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە