Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
یه‌ك شه‌ممه‌ 24 حوزه‌یران 2018

کەجەکە: چالاکییە سەربازییەکان بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر ڕادەگیردرێت

بەروار : 24 حوزه‌یران 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

فەرمانداریەتی بڕیارگەی ناوەند پاراستنی گەل دەربارەی هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران/٣ی پوووشپەڕ بەیاننامەیەکی بڵاو کردوە وتێیدا ڕایگەیاندووە کە هێزەکانیان بە بۆنەی هەڵبژاردنەکانەوە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر چالاکییەکانیان ڕادەوەستێنن.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە،” لەسەر ئەساسی  بڕیاری دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە، گەریلاکانمان لە  کاتژمێر ١٩:٠٠ ی ئەمڕۆوە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێرچالاکییە سەربازییەکانیان ڕابوەستێنن.

لە بەیاننامەکەی فەرمانداریەتی بڕیارگەی ناوەدنی پارستنی گەلدا هاتووە:

“دۆزی کورد ، لە تورکیا وهەرێمەکە لە چاوەڕوانی چارەسەرییە. زۆرجار سەلمێنراوە کە کێشەکان بە شەڕ و توندوتیژی چارە سەربانێت. ڕێبەر ئاپۆ بەسالانە کە هەوڵی ئەوە دەدات کە لە ڕێگەییەکی دیموکراتیک وئاشتیانە وە چارەسەری دۆخەکە بکرێت و ئەو پرۆسەیە هەتاکوپێش کوشکەکان بەردەوام بوو. بەڵام ئەردۆغان کە دەیدیت ئەم هەنگاوانە تورکیا بەرەو دیموکراسی دەبات و دەسەلاتە دیکتاتۆرییەکەی دەخاتە مەتەرسییەوە ، هەموو دانوستاندنەکانی ڕاگرد و لە ڕێکەوتی ٢٤ی تەمووز/٤ی گەلاوێژی ٢٠١٥ لەدژی تەڤگەری ئازادی شەڕی دەستپێکرد.

‘ تورکیا ئیتر بەڕێوە ناچێت’

هاوپەیمانی ئاکەپە ومەهەپە لە ماوەی ئەم ٣ ساڵەی ڕابردوودا هیچ دەسکەوتێکی نەبووە. لەو شەڕەدا تێکۆشانی ئازادی لە سەر پێ ماوە و بەبەرخۆدانییەکی گەورە زەمینەی ناڕەزایەتی بەهێزتر کردووە. ڕژیمی فاشیست لەڕێگەی میدیاکانیەوە ڕاستییەکان دەشارێتەوە و لە بورای سەربازی، سیاسی و ئابوورییەوە ئیتر ناتوانێت تورکیا بەڕێوە ببات.

ئەردۆغان بۆ ئەوەی کە پێش لە لەناچوونی خۆیی بگرێت  بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەختی دا و ئامانجی ئەوەیە کە پرۆژەیەکی  فاشیستی و دیکتارۆری دابمەزرێنێت.

زۆر ئاشکرایە کە گەلی زەحمەتکێشی وردستان و تورکیا وەڵامێکی تووند بدەنە ئەردۆغان. هەروەها دیارە کە ئەردۆغان دەست بداتە چەواشە کاریی و فرتوفێل بۆ ئەوەی کە ئەنجامەکان بگۆڕێت.

‘٢٤ کاتژمێر چالاکی سەربازیی ڕادەوەستێت’

لەبەرانبەر ئەوی دا کە گەلەکەمان  بتوانن ئیرادەی خۆیان دەربڕێن و پڕۆپاگەندەکانی ئەردۆغاب پووچەڵ بکەنەوە، لەسەر ئەساسی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، گەریلاکانمان لە  کاتژمێر ١٩:٠٠ ی ئەمڕۆوە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر چالاکییە سەربازییەکانیان ڕابوەستێنن.

هێزەکانی ئێمە هەوڵ دەدەن لەو ماوەی هەڵبژاردنەدا خۆیان لە ناوجە مەدەنییەکان دووربخەنەوە و هیچ چالاکییەک ئەنجام نەدەن.”

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە