سێ شه‌ممه‌ 26 حوزه‌یران 2018

هه‌ندێك هۆكاری‌ سه‌رئێشه‌ كه‌ ئه‌شێت نه‌یزانین

بەروار : 26 حوزه‌یران 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

1. كێش :
به‌پێی‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی‌ تۆزێك قه‌ڵه‌ون ترسی‌ توشبونیان به‌ سه‌رئێشه‌ به‌ڕێژه‌ی‌ %35 زیاتره‌ ، وه‌له‌ناو ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ زۆر قه‌ڵه‌ون ڕێژه‌كه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ بۆ 80 %.
2.كه‌سایه‌تی‌ مرۆڤ:
هه‌ندێك سیفه‌تی‌ مرۆڤ وه‌ك ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ كه‌ ڕه‌قن له‌ مامه‌ڵه‌كردن یان ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ زۆر كات بێده‌نگن و خۆیان ده‌پارێزن له‌ تێكه‌ڵ بوون به‌ كۆمه‌ڵگا یا ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ خو ده‌گرن به‌ شتێكه‌وه‌ كه‌ هه‌موو بیریان داگیر ده‌كات ئه‌گه‌ری‌ توشبوونیان به‌ سه‌رئێشه‌ زیاتره‌ .
3.جۆرێك له‌ سه‌رئێشه‌ هه‌یه‌ كه‌ به‌هۆی‌ شكاندنی‌ ڕۆتینی‌ ژیانی‌ ڕۆژانه‌وه‌یه‌ ، بۆیه‌ وا باشتره‌ له‌كاتی‌ پشوی‌ هه‌فته‌دا كاتی‌ نوستنیان نه‌گۆڕن یاخود زیاتری‌ نه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ زیاتر هه‌ست به‌ ئارامی‌ بكه‌ن و بحه‌سێنه‌وه‌ و له‌كاتی‌ پشووه‌كانیشدا نابێت تا كاتێكی‌ دره‌نگ بخه‌ون .
4.وشكبونه‌وه‌ی‌ مرۆڤ به‌هۆی‌ سكچوون یاخود هه‌ر هۆكارێكی‌ تر .
5. نه‌خواردنی‌ ژه‌مه‌ خۆراكه‌ سه‌ره‌كییه‌كان :
هه‌ندێك كات سه‌رقاڵ بوون واده‌كات ژه‌مه‌ خۆراكه‌ سه‌ره‌كییه‌كان نه‌خۆین به‌لاَم برسێتی‌ هۆیه‌كی‌ باوی‌ سه‌رئێشه‌یه‌ .
6.كافه‌یین كه‌له‌ قاوه‌دا هه‌یه‌ :
بڕێكی‌ كه‌م یارمه‌تی‌ سه‌رئێشه‌ ده‌دات به‌لاَم ئه‌گه‌ر بڕێكی‌ زۆرت خوارده‌وه‌ و سه‌رت ئازاری‌ هه‌بوو ئه‌وا هه‌وڵ بده‌ ورده‌ ورده‌ كه‌می‌ بكه‌یته‌وه‌ تا ده‌گاته‌ هه‌فته‌ی‌ دوجار .
7.ناچالاكی‌ و سستی‌ : توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ‌ له‌ ولاَتی‌ سوید ئه‌وه‌ ڕوون ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ چالاكن و جموجوڵی‌ جه‌سته‌ییان زۆره‌ كه‌متر توشی‌ سه‌رئێشه‌ ده‌بن .
8.لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ فراوان ئه‌وه‌ی‌ خستۆته‌ ڕوو كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ تێكڕا له‌ ڕۆژێكدا 6 كاتژمێر ده‌خه‌ون زیاتر توشی‌ سه‌رئێشه‌ ده‌بن و سه‌رئێشه‌كانیان زۆر به‌هێزتره‌ له‌و كه‌سانه‌ی‌ زیاتر له‌و ماوه‌یه‌ی‌ ده‌خه‌ون .
9. هه‌چه‌نده‌ له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی‌ تر جیاوازه‌ به‌لاَم خواردنی‌ مرۆڤ كاریگه‌ری‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر توشبوون به‌ ئێشی‌ سه‌ر . هه‌ندێك خواردن ده‌بنه‌ هۆی‌ سه‌رئێشه‌ بۆ زۆر كه‌س یاخود زیاتری‌ ده‌كات . ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ كه‌ باشن له‌كاتی‌ سه‌رئێشه‌دا وه‌ك ڕۆنی‌ ماسی‌ و زه‌یتون ، فاسۆلیای‌ سپی‌ ، گوڵه‌ به‌ڕۆژه‌ هتد … ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ كه‌ خراپن وه‌ك شه‌راب ،بیره‌ ، چوكلێت ، په‌نیری‌ كۆن ، گۆشتی‌ ئاماده‌كراو وه‌ك هۆتدۆگ و هه‌مبه‌رگر كه‌ ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كه‌ی‌ له‌ یه‌كێكه‌وه‌ بۆ یه‌كێكی‌ تر جیاوازه‌ .

 

راگەیاندنی_تەندروستی_سلێمانی

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە