Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
سێ شه‌ممه‌ 26 حوزه‌یران 2018

ڤیدیۆ : ئۆردۆگان چی بە ئەندامانی حزبەکەی دەڵیت ؛لەسەر هەدەپە ، نهێنیەکە ئاشکرا بوو

بەروار : 26 حوزه‌یران 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

لە هەڵبژاردنەکانی رۆژی (24/06/2018) توركیا، پارتی دیموکراتی گه‌لان، هەدەپە، توانی زیاتر لە 10%ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت و 67 کورسی پەرلەمان مسۆگەر بکات، ئەمەش پێچەوانەی رێنمایی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بوو بۆ ئەندامانی پارتەکەی.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی حوریەتی تورکی، لە گرتە ڤیدیۆیەکی دزە پێکراودا و لە میانی بانگەشەی هەڵبژاردن، ئەردۆغان بە ئەندامانی پارتەکەی دەڵێ: “برادەران، دەبێت رێکخەرانی پارتەکەی ئێمە کاری جیاواز لەگەڵ هەدەپە بکەن. من ناتوانم لە دەرەوە ئەمە بڵێم. من ئێستا لێرە بە ئێوەی دەڵێم. ئەگەر هەدەپە لە خوار 10% دەنگەکان بەدەستبهێنێت، ئەوە مانای ئەوەیە ئێمە لە بارودۆخێکی زۆر باشتر دەبین”.

ئەگەر هەدەپە کەمتر لە 10% دەنگەکانی بەدەست بهێنایە، بە گوێرەی یاساکانی تورکیا، دەنگەکانی دەچوون بۆ لیستی براوەی یەکەم، بەم پێیەش، ئەردۆغان تەواوی کورسییەکانی هەدەپەی بۆ خۆی دەبرد بەڵام پارتەکەی دەمیرتاش رێگری لەو ئامانجەی ئەردۆغان کرد.

سەرکەوتنی هەدەپە لە کاتێکدایە، 9 ئەندام پەرلەمانی ئەو پارتە لە زینداندان و هەندێکی دیکەشیان به‌ تۆمەتی جیاواز متمانەیان وەک ئەندام پەرلەمان لێسەندراوەتەوە. لە هەمووشی گرنگتر، کاندیدی سەرۆکایەتی ئەو پارتە، سەڵاحەدین دەمیرتاش، لە زیندانە و رێگری لێکرا لەدەرەوەی دیوارەکانی زیندان بانگه‌شه‌ بكات.

Selin Girit

@selingirit

This video is allegedly leaked from a confidential meeting of w/ local party officials. He’s heard saying: “We shd work on . If they are below %10, we will benefit. You know who is who on the electoral registrate and you shd work on those ppl”

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە