ئەژنۆ لە هەموو جومگەكانی تر زیاتر تووشی سووان دەبێت و هۆكارەكانی زۆرن وەك بەساڵاچون (بەڵام مەرج نیە ئەژنۆی هەموو بەساڵاچویەك بسوێت) هۆكاری بۆ ماوەی كە زۆر گرنگەو لەوانەیە كار لە كۆلاجینی ناو كرگراگە بكات.
سوانی ئەژنۆ لە ژندا دووجار زیاترە تا پیاو زیاتر توشی ئەو ژنانە دەبێت كە لە سەروو تەمەنی (50) ساڵەوەن. هەروەها ئەوانەی قەڵەون و كێشیان زۆرە زیاتر توش دەبن.
– نیشانەكانی سوانی ئەژنۆ
ئازارو نارەحەتی ئەژنۆ، ئەژنۆكە لەوانەیە رەق بێت بەتایبەتی بەیانیان یان دوای ئیسراحەت.
ئازار پاش هەندێك چالاكی و هەڵسوران وەك بەكارهێنانی پلیكانە زیاتر دەبێت لەوانەیە چەند رۆژێك ئازار هەبێت و چەند رۆژێكیش باش بێت نەخۆش ناتوانێت زۆر بە پلیكانە بروات یان سەربكەوێت.
– چۆن سوانی ئەژنۆ چارەسەر بكرێت؟
لە سواندا چارەسەری بنەرەت نیە بەڵكو ریۆ شوێن هەیە ئازارەكە كەم دەكاتەوە وەك كەم كردنەوەی ئازارەكە بە ئازار شكێن و هەوڵدان بۆ كەم كردنەوەی و زەرەر مەندبونی جومگە، لە رێگەی گۆرینی شێوازی ژیان و هەڵسوكەوت و هەندێك نەخۆشیش پێویستیان بە گۆرینی جومگە هەیە.
راگەیاندنی بەریوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی