شه‌ممه‌ 7 ته‌مموز 2018

نەخۆشیەكانی دەم و ددان چیە ؟

بەروار : 07 ته‌مموز 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

د. ڕاستی نەجات: نەخۆشیەكان زۆرن و ڕەنگە نەتوانین لە دیمانەیەكدا ئاماژە بەهەموو جۆرەكان بكەین ، بەڵام گرنگترینیان كە لە نەخۆشەكاندا بۆمان دەردەكەوێت بریتییە لە (ئازاری ددان ، لەدەستدانی ددان ، ئاوسانی ددان و نەخۆشیەكانی پوك) ئەمانە زۆرترین ئەو نەخۆشیانەن كە ڕووبەڕووی ئێمە دەبنەوە.

گرنگترین و زۆرترین هۆكار بۆ ئەو نەخۆشیانە كەئێمە تێبینی دەكەین بریتین لە كەمتەرخەمی هاوڵاتیان ، ئەگەر ددان شوشتن و پاك ڕاگرتن بایەخی زیاتری پێبدرێت ئەوا ئێمە كەمترین كاتمان دەوێت بۆ چارەسەركردن ، یاخود كەمترین كات سەردانی پزیشك دەكەین، مەبەستم ئەوە نیە تەنها شوشتن و پاك ڕاگرتنی ددان بەسە بۆئەوەی كە ئێمە چی دیكە سەردانی پزیشكی ددان نەكەین بۆئەوەی بزانین لەڕووی تەندروستی یەوە چۆنە و تائەو ئاستە بزانین كە توانیومانە بیانپارێزین ، كەواتە پێویستە سەردانی پزیشكی ددان بكەین ئەگەر بێتوو كێشەی ددانیشمان نەبێت ، چونكە هەندێ كێشەی ددان هەیە ڕەنگە بەئازار دەست پێ نەكات

چی بكرێت بۆ ئەوەی هاوڵاتیان پێش چارەسەر گرنگی بە دەم و ددانیان بدەن ؟

دكتۆر ڕاستی نەجات: ئەركی حكومەت و میدیاكانە گرنگی زیاتر بدەن بە هۆشیاری تەندروستی ، چونكە نەخۆش زۆر ئاگاداری هەموو نەخۆشیەكان نیە، بۆیە نەخۆش پێویستە سەردانی پزیشك بكات ئەگەر تەنانەت بۆ چارەسەری ئەو نەخۆشیەش نەبێت كەخۆی دەیەوێت بۆئەوەی ڕوونكردنەوە و ڕێنمایی دیكەی پێبدرێت بۆ چۆنیەتی مامەڵەكردن و پاراستنی ددانەكانی ، بەداخەوە ڕەنگە زۆربەی خەڵك نەزانن ددان شۆردنێكی تەندروست چۆنە و لایان شەرم بێت پرسیار لەپزیشكی تایبەتمەند بكەن یان ڕێمایی وەربگرن ، ئەمە سەرەتایەكە كەڕەنگە چەندین كێشەی تر هەبێت كەئێمە پێی ئاشنا نەبوبێتین و نەزانین كامانەن ، بۆیە هۆشیاری دەم و ددان یەكێكە لەپرسە سەرەكیەكان و یەكێكیشە لەبنەما بنەڕەتیەكانی پاراستنی دەم وددان ، هەروەها ئەو ئامۆژگاریانەی كە لە پزیشكی ددانەوە دەكرێت ، مەرج نیە ئێمە سەردانی پزیشك بكەین بەس بۆ نەخۆشی یان بۆ ئازار یان بۆ ئاوسان ، ئاساییە و گونجاویشە ئەگەر شەش مانگ جارێك سەردانی پزیشك بكەین بۆ دەم وددانمان لەهەر نۆڕینگە و نەخۆشخانەیەك بێت ، ئێستا كەم گەڕەك هەبێت بنكەیەكی تەندروستی تیا نەبێت وپزیشكی ددانی تێدانەبێت.

ڕاگەیاندنی_تەندروستی_سلێمانی

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە