Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
شه‌ممه‌ 7 ته‌مموز 2018

کێ کۆکانی چەک و تەقەمەنی یەکێتی و پارتی تاقاندەوە؟

بەروار : 07 ته‌مموز 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

جەلال هۆرێنی

لەماوەی چەند رۆژێک ، بەدوای یەکدا ، کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی لەسنوری شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک تەقینەوە، لای هاووڵاتاین بووەتە بابەتی گرنگ و شرۆفەی نیو راگەیاندنەکان.

تەقینەوەی کۆکان ، زیاتر گومانی دروست کردوە لای هاووڵاتیانی کوردستان ، لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکرایەوە کە قاچاخچیەکانی چەک لەگەل داعش دەستاین هەیە لە تەقینەوەی ئەم کۆکایانە ، بۆ ئەوەی شوین دەستەکانی خۆیان بسرنەوە.

لای خۆشیەوە ،شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا بۆ ده‌نگی ئه‌مریكادەڵیت :منیش له‌دڵی خۆمدا ئه‌و پرسیاره‌م كرد، به‌جدی ئه‌وه‌ پرسیاری منیشه‌ بۆچی له‌شه‌ودا ئه‌و كۆگایایانه‌ گڕیان گرت له‌كاتێكدا به‌ ڕۆژ پله‌ی گه‌رما به‌رزتره‌ !
” هه‌ر ئێستا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكدا دانیشتبووین پرسیاری ئه‌وه‌م كرد بۆچی به‌شه‌ودا ئه‌م ڕووداوانه‌ ده‌بێت؟!”
“گومانه‌كان زیاتر بۆ كێشه‌ی ته‌كنیكی و پله‌ی به‌رزی گه‌رما ده‌چێت وه‌ك له‌وه‌ی گومانی كاری تێكده‌رانه‌ یا ده‌ستك بێت”

ئاگاپرێس زانیاری ووردی لایە ، کە تەقینەوەی کۆگاکان بە جیهازی ئەلیکترۆنی ئەمریکی بووە بۆ لەناوبردنی چەکەکانیان کە بە پارتی و یەکێتیان داوە.

ئاگاپرێس بەدواداچوونی بۆ ئەو بابەتە کردو چەندین زانیاری وەرگرتوە . کە تەقینەوەی کۆگاکان لەلایەن ئەمریکا خۆی بووە و زیاتر ئەو کۆگاکایانە بووە کە چەکی ئەمریکی تێدا بووە، کە سەرجەم چەکەکان بەستراون بە مانگی دەستکرد ، ئەمریکا بەئاسانی دەتوانێت بیتەقێنێتەوە.

بەپی زانیاریەکانی ئاگاپرێس ؛ ئەمریکا زیاتر مەبەستی بووە کۆگاکانی سنوری یەکێتی بتەقێتەوە ، بەهۆی زاڵبوونی هەژمونی ئێران بەسەر سیاسەتی یەکێتی و بریاری سیاسی ئەو حزبە.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە