Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
سێ شه‌ممه‌ 10 ته‌مموز 2018

پەرلەمانتارێک :پلانەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێم لەپەرلەمان ئاشکرا دەکات .

بەروار : 10 ته‌مموز 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

ئەمڕۆ ۹-۷-۲۰۱۸ ، دەستەی کۆمسیۆنی سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی هەرێم هاتنە نێو هۆڵی پەرلەمانی کوردستان بۆ قسەکردن وخستنەڕووی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کەبڕیارە (۳۰-۹-۲۰۱۸) ئەنجامبدرێت .

عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆران لەپەرلەمانی کوردستان ووتی :لەودانیشتنەدا (٥۰) پەرلەمانتار پرسیاریانکرد لەسەر شێوازو میکانیزمەکانی هەڵبژاردن و ڕێگریکردن لەساختەکاری ، ئەوەی لێرەدابەچەند خاڵێک ئاماژەی بۆ دەکەم قسەولێدوانی سەرۆک وجێگرو بەرپرسی بازنەی هەڵبژاردنەکانە لەکۆمسیۆنی سەربەخۆیی هەڵبژاردن وڕاپرسی :
ــ فۆڕمی خۆراک کراوەتەبنەما بۆدروستکردنی تۆماری دەنگدەران ، کەداتاکە لەوەزارەتی بازرگانی لەبەرواری ( ۳۱-۱۲-۲۰۱۷) وە وەرگیراوە .
ــ دەتوانن هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە بەرواری دیاریکراوبۆهەڵبژاردن ئەنجامبدەن کە۳۰ی ئەیلولی ۲۰۱۸یە.
ــ قەڵەم بۆدەنگدان بەکارناهێنرێت بەڵکو مۆر (ختم) بەهەمان شێوەی هەڵبژاردنەکانی ( ۱۲-٥-۲۰۱۸) ی ئەنجومەنی نوێنەران بەکاردێت .
ــ بودجەی هەڵبژاردن (۲۹)ملیاردو (۲٥۰)ملیۆن دینارە ، کەلەو ڕێژەیە (۳۰٪)ی پارەکە بۆکڕینی ئامێری ئەلیکترۆنیە ،لەکاتێکدا ئامێربەکارناهێنرێت بۆ هەڵبژاردنەکە.
ــ بۆ نەمانی قەرەباڵغی لەبنکەکانی دەنگداندا لەهەربنکەیەکی دەنگدانی تایبەت کە (٤۸)کاژێر پێش هەڵبژاردنی گشتی دەنگ دەدەن نابێت ژمارەی دەنگدەران لە ( ۲۰۰۰) کەس تێپەڕبکات و بنکەی دەنگدانی گشتیش ( ۲٥۰۰) دەنگدەر دەنگی تێدا دەدەن ، وەهەردەنگدەرێکی دەنگدانی تایبەت لەڕۆژی دیاریکراوی خۆیاندا دەنگ نەدەن ئەواناتوانن لەدەنگدانی گشتی دەنگەکەیان بدەن چونکە ناویان لەلیستی تۆماری گشتیدا سڕاوەتەوە .

هەروەها ناوبراو ووتی :کارتی ئەلیکترۆنی بەکارناهێنرێت چونکە پێویستی بەئامێری ئەلیکترۆنی هەیەو لەم هەڵبژاردنەشدا ئامێری ئەلیکترۆنی بەکارنایەت .
ــ بەم زوانە کۆمسیۆن (٥۰)هەزار کارمەندی کاتی بۆبەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکان دادەمەزرێنن ، وەکۆمسیۆن خۆی خاوەنی (۱٥۰۰) کارمەندی هەمیشەییە کەئەمانە لەسەرپشکی حیزبەسیاسیەکان دانراون .
ــ بە (۱٥) ڕۆژ پێش هەڵبژاردنەکان تۆمارەکان لەسەر دیواری بنکەکانی دەنگدان هەڵدەواسرێن تاکو دەنگدەر دڵنیابێت لەوەی لەچ بنکەیەک دەنگ دەدات .
ــ بەوتەی سەرۆکی کۆمسیۆن (UN)نایەن بەدەنگیانەوەو زۆر موقەسیرن لەگەڵیاندا ، وە لەئێستادا کەژمارەیەک دادوەر سەرپەرشتی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکەن هیچ هەماهەنگیەک نیە لەنێوانیاندا لەکاتێکدا پێشتر هەماهەنگی هەبوە لەنێوانیاندا .
ــ دەستێوەردانی حیزبی هەیەلەکارەکانی کۆمسیۆن بەڵام بەوتەی خۆیان ڕێگرییان کردوە لەهەموو دەستێوەردانێک.
ــ بەکارهێنانی ئامێری مۆبایل قەدەغەیە لەبنکەکانی دەنگدان بەتایبەت کەفشارهەیە لەسەردەنگدەرلەدەنگدانی تایبەت .
ــ کومسیۆن پێی باشبوو کەیاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان هەمواربکرێتەوە چونکە (۳۱)ماددەی پێویستی بەهەموارە.
ــ دواین بەراوردی ناوی دەنگدەران لەتۆماری دەنگدانی پێشوتری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق لەگەڵ تۆماری تازە ئامادەکراوی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێم بریتیە لە(۲۷۰)هەزاردەنگدەر واتا تۆمارەکەی هەرێم دوای پاککردنەوە ئەو ڕێژەیەی کەمکردوە ، کەتۆمارەکەی پێشتر بەکاردەهات ژمارەی دەنگدەرانی هەرێمی بە ( ۳ملیۆن و۳٦۳هەزارو ٤۲۹)کەس دیاریکردبوو .

پەرلەمانتارەکە دەڵێت: بەپێی ئەوئامارەی کەلەوەزارەتی تەندروستیەوە ڕادەستی کۆمسیۆنی هەرێم کراوە ژمارەی مردوانی سەرو تەمەن هەژدەساڵ لەساڵانی نەوەدەکانەوە تاکۆتایی ساڵی ( ۲۰۱۷ ) ( ۱۲٥)هەزارو(۳۱۷)کەسە ، واتا ژمارەی دەنگدەرانی هەرێم بەپێی تۆماری دەنگدەرانی نوێی کۆمسیۆن ( ۳)ملیۆن و(۸٦)هەزاروکەسرێکە .
ئەمانە کورت وپوختی وتەکانی کۆمسیۆنی هەرێم بوون ، بەڵام لەهەمووی گرنگتر بۆبەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی بێگەردو خاوێن ودوورلەساختەکاری بەبڕوای بەندە کەلەدانیشتنەکەش ئاماژەم پێدا ئەوەیە کەهەموان هەوڵبدەین زۆرترین هاوڵاتی ودەنگدەر بەشداری هەڵبژاردن بکەن ،و بژاردن وجیاکردنەوەی دەنگەکان ڕاستەوخۆ لەبنکەووێستگەکاندا بەئەنجامی فەرمی هەژماربکرێت وسندوقی دەنگدان تادوای ڕاگەیاندنی کۆتایی ئەنجامی هەڵبژاردن لەسنوری یەکەئیدارییەکەدا بمێنێتەوەبەپارێزراوی بۆئەوەی گەرتانەوسکاڵاهەبوو هەرلەوبنکەیە بژاردنی دەنگەکان دووبارەبکرێتەوە لەلایەن کۆمسیۆنەوە .
وەلەهەمووی گرنگتر ئەوەیە کەکۆمسیۆن لەژێر هیچ فشاروگوشارێکدا ئامادەنەبێت بۆ درێژکردنەوەی کات وماوەی دەنگدان کەئەوە دەرفەتی زۆر دەڕەخسێنێت بۆگزی ودزی وساختەکاری لەهەڵبژاردنەکاندا .

لەکۆتایدا ووتی : بەهیواین کۆمسیۆن بتوانێت بەجۆرێک لەجۆرەکان ئومێد بگەڕێنێتەوە بۆ هەڵبژاردن و دەنگی خەڵکی ئەویش بەپاک بەڕێوەچونی هەڵبژاردن دەبێت ، چونکە گەر نەتوانرێت هەڵبژاردنێکی پاک و دوورلەساختەکاری بەڕێوەبچێت ئەوا هاوڵاتی ودەنگدەری کورد بەجۆرێک لەهەڵبژاردن ودیموکراسی دەتۆرێت کەئاشتبونەوەی دەبێته مەحاڵ .

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە