Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
سێ شه‌ممه‌ 17 ته‌مموز 2018

دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا جەخت لە دەستوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا دەکاتەوە

بەروار : 17 ته‌مموز 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی ئەمەریکا وتی هەواڵگری ئەمەریکا زۆر ڕوون بووە سەبارەت بەو هەڕەشەیەی کە دەستوەردانی ڕوسیا دروستی کردووە و بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی هەڵسانگاندنی هەواڵگری ڕوون و بابەتی.

جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتندا وتی هیچ شتێک نابینێت تاوەکو باوەڕ بە دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا بکات سەبارەت بە دەستوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکاندا و متمانەی بە سەرۆکی ڕوسیا هەیە سەبارەت بە بابەتەکە.

بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی ئەمەریکا دان کۆتس لە بەیاننامەیەکدا وتی ” ئێمە ڕوون بوین لە هەڵسانگاندنەکانماندا سەبارەت بە دەستوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی 2016 دا لە بارەی هەوڵە بەردەوام و فراوانەکانیانەوە بۆ لەناوبردنی دیموکراسیمان.”

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە