Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
سێ شه‌ممه‌ 17 ته‌مموز 2018

عه‌مید یه‌حیا زوبێدی: هیچ هێزێکی عێراقی لەکەرکوک و خورماتوو نەکشاوەتەوە

بەروار : 17 ته‌مموز 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

عەمید یه‌حیا زوبێدی وته‌بێژی هێزی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبەشەكانی عیراق ده‌ڵێت: هیچ هێزكمان له‌كه‌ركوك و خورماتوو نەكشاندۆته‌وه‌ بۆ باشوری عیراق، چونكه‌ هه‌ر خۆی هێزی پێویست له‌ناوچه‌كانی باشوردا هەن، هاوكات ده‌شڵێت ” داواكاری خۆپیشانده‌ران ڕه‌وایه‌ فرمانمان پێ كراوه‌ به‌هیچ جۆرێك ته‌قه‌ یا ئازاری خۆپیشانده‌ر نه‌ده‌ین به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌م خۆپیشاندانانه‌ ئه‌ركمان پاراستنی سه‌ر و سامانی هاوڵاتیانه‌. ”

عه‌مید یه‌حیا زوبێدی وته‌بێژی هێزی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شەكانی عیراق له‌میانی گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌كشانەوه‌ی به‌شێك له‌هێزه‌ عیراقیه‌كان و هێزه‌كانی بەرپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا له‌ دوزخورماتوو وتی ” هیچ بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه‌ له‌ ئارادا نیه‌، ئه‌و بڕیاره‌ ڕاست نیه‌ یه‌كه‌ سه‌ربازیه‌كانمان ئێستا له‌كه‌ركوك و شوێنه‌كانی تردا هه‌ن، هیچ بڕیارێك نیه‌ بۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌و یه‌كه‌ سه‌ربازیانه‌مان، خۆی له ناوچه‌كانی باشور یه‌كه‌ی ته‌واوی سه‌ربازیمان هه‌یه‌ بۆ پاراستنی ئاسایش و سیستم پێویست به كشانه‌وه‌ی هێز ناكات له‌شوێنه‌كانی تر. ”

له‌باره‌ی دیمه‌نی ڕاپۆرته‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كان سه‌باره‌ت به‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا له‌دوزخورماتو؟ عه‌مید یه‌حیا ده‌ڵێت ” ئێمه‌ هیچ بڕیارێكمان نیه‌ بۆ كشانه‌وه‌ی هێز نه ‌له‌كه‌ركوك نه‌ له‌دوز خورماتوو، یه‌كه‌كانمان له‌وێن، ئه‌ركیان پاراستنی هه‌موو هاوڵاتیانه‌ به‌هه‌موو نه‌ته‌وه‌ و مه‌زهه‌به‌كانیه‌وه‌، وه‌ بۆ دڵنیایی هه‌مووان له‌ئێستاداهه‌موو یه‌كه‌ عه‌سكه‌ریه‌كانمان له‌ شاری كه‌ركوك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركوكن، هیچ جوڵیه‌كیان به‌ ئاڕاسته‌ی كشانه‌وه‌ پێ نه‌كراوه‌. ”

وته‌بێژی هێزه‌ ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان باسی له‌وه‌شكرد ” ‌ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ داوای ڕه‌وای هاوڵاتیانه‌، به‌ڵام ئێمه‌ وه‌ك یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كان و یه‌كه‌ هاوبه‌شه‌كان ئه‌ركمان پاراستنی هاوڵاتیانه‌،له‌هه‌مانكاتدا ئه‌ركمان پاراستنی پڕۆژه‌ ئابورییه‌كان و داموده‌زگا حكومیه‌كانه‌، هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێك هه‌وڵ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئاڕاسته‌ی خۆپیشاندانه‌كان به‌ره‌ و گێره‌شێوێنی ببات به‌ڵام ڕێگه‌ ناده‌ین به‌هیچ كارێكی گێره‌شێوێنی دژی هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌ت یا مه‌ده‌نی و ئابوری، هه‌ركه‌س بیه‌وێت ئه‌و كارانه‌ بكات بێگومان وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت، له‌هه‌مان كاتدا ئێمه‌ چاودێری ده‌كه‌ین، هه‌وڵی هه‌واڵگریمان هه‌یه‌،سه‌باره‌ت به‌هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وت داخوازییه‌ ڕه‌واكانی خه‌ڵك به‌ ئاڕاسته‌ی كاری گێره‌شێوێنی ببه‌ن، هه‌روه‌ك ئاماژه‌م پێدا وه‌ڵامی توندمان هه‌یه‌ بۆ هه‌ركه‌س بیه‌وێت زیان به‌ سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان و داموده‌زگاكان و هه‌روه‌ها داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و ئابوری و مه‌ده‌نی بگه‌یه‌نێت. ”

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ده‌وترێت ده‌ستی وڵاتێكی ده‌ره‌كی له‌پشت ئه‌م خۆپیشاندانانه‌وه‌یه‌؟ عه‌مید یەحیا زوبێدی ڕه‌تیكرده‌وه‌ و وتی ” ئێمه‌ هیچ شتێكی وامان نه‌وتووه‌، ئێمه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خۆیشانده‌ران و داواكارییه‌كانیان ده‌كه‌ین كه‌ كه‌موكوڕیان هه‌یه‌ له‌ڕووی خزمه‌تگوزاری و ئاو و كاره‌باو و خزمه‌تگوزاری دیكه‌وه‌ به‌شێوازی پیشه‌ییانه‌ مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ین كه‌ سه‌لامه‌تی گیانی هاوڵاتیان و خۆپیشانده‌ران بپارێزین. ”

هه‌روه‌ها وتیشی ” ‌ ئێستا به‌شێوازی جدی و پیشه‌یی و به‌ڕێزه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ین بۆ كۆتایی هێنان به‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌، هه‌روه‌ك چه‌ند بڕیارێك دراوه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ و بڕێك پاره‌ ته‌رخان كراوه‌ بۆ چاككردنه‌وه‌ی تۆڕه‌كانی دابه‌شكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ و كاره‌با، واته‌ هه‌وڵێكی زۆر هه‌یه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ به‌ ئاڕاسته‌ی دابین كردنی پێداویستیه‌كانی هاوڵاتیان له‌و خزمه‌تگوزارییانه‌. ”

له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا هیچ ڕێ و شوێنكتان گرتۆته‌ به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌رباز و ئه‌ندامانه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌ عیراقیه‌كان كه‌ ته‌قه‌ له‌خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن؟

عه‌مید یه‌حیا زوبێد وته‌بێژی فه‌رمی هێزه‌كانی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عیراق ڕه‌تیكرده‌وه‌ له‌لایه‌ن هێز ئه‌منیەكانی عیراقه‌وه‌ ته‌قه‌ له‌خۆپیشانده‌ران كرابێت و ڕایگه‌یاند: هیچ ته‌قه‌یه‌ك له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ئێمه‌وه‌ به‌ ئاڕاسته‌ی خۆپیشانده‌ران نه‌كراوه‌ به‌ڵكو هه‌ندێك ته‌قه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵكی تێكده‌ره‌وه‌ به‌ئاڕاسته‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كراوه‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌شێوازێكی پیشه‌ییانه‌ مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن، به‌ده‌یان بریندارمان له‌ڕیزه‌كانی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و پۆلیس هه‌یه‌ ئه‌وانه‌ی پارێزگارییان له‌ دامه‌زراوه‌ ئه‌منیه‌كان ده‌كرد، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه‌ به‌وپه‌ڕی پیشه‌ییه‌وه‌ كارمان كردووه‌ له‌پێناو زیان نه‌گه‌یاندن به‌هاوڵاتیان ئه‌مه‌ ڕێنماییه‌كانی به‌ڕێز سه‌رۆكی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراقه‌ بۆ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و هێزه‌ هاوبشه‌كان به‌به‌كارنه‌هێنانی چه‌ك به‌ ئاڕاسته‌ی خۆپیشانده‌ران و هاوڵاتیان. ”

به‌ڵام عه‌مید یه‌حیا زوبێدی ئه‌وه‌شی وت ” لەهەمان کاتدا یاسا ڕێگه‌ی داوه‌ به‌ مافی به‌رگریكردن له‌خۆ،بۆ نمونه‌ كاتێك كه‌سێك داموده‌زگایه‌كی حكومی ده‌پارێزرێت هێرشی بكرێته‌ سه‌ر ده‌بێت تۆ وه‌ڵامت چی بێت؟ به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ ته‌قه‌یه‌ك له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ دژ به‌هاوڵاتیان و خۆپیشانده‌ران نه‌كراوه‌.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە