سێ شه‌ممه‌ 24 ته‌مموز 2018

هەنگاوە كردەنییەكانی ئەمەریكا بۆ دوورخستنەوەی عێراق لە هەژموونی ئێران

بەروار : 24 ته‌مموز 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

محەمەد عەلی

 

شكستپێهێنانی پرۆسەی هەژماركردنەوەی دەنگەكانی سەرتاسەری عێراق بە دەست و تەگەرە خستنە بەردەم پێكهێنانی كوتلەی گەورە بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق، ئامانجەكانی ئەمەریكای دەرخست كە دەیەوێت عێراق تا ماوەیەكی دیاریكراو لەلایەن حكوومەتێكی كاربەڕێكەرەوە بەڕێوە ببرێت.

 

ئەمەش بۆ دوو مەبەست، یەكەمیان وەكو گوشارێك بەكاری بهێنێت لەسەر هێزە شیعییەكان بۆ ئەوەی كۆیان بكاتەوە لە چوارچێوەی كوتلەیەكدا كە خۆی مەبەستیەتی، دووەمیان بتوانێت لە رێگەی ئەم حكوومەتە كاربەڕێكەرەوە كە دوورە لە گشت چاودێرییەك، بگات بە ئامانجە دیاريكراوەكانی لە عێراق.

 

وەك ڕوونیشە، بەئامانجگرتنی هێزەكانی حەشدی شەعبی لەلایەن فڕۆكە بەریتانی و ئەمەریكییەكان دوای ئەوە دێت كە حكوومەتی عێراق دەستی كردووە بە هەناردەكردنی نەوتی كەركووك بۆ ئێران، ئەمە لە كاتێكدایە لە بەرامبەر چاوپۆشیی بەریتانیا لە هێرشە داگیركارییەكەی سوپای عێراقی بۆ سەر كەركووك، بەڵێنی سەرمایەگوزاریی تەواو بەوان درابوو لە كێڵگە نەوتییەكانی كەركووك، بۆیە هەموو ئاماژەكان پێمان دەڵێن كە پڕۆژەی تازەی ئیدارەی ترەمپ “تایبەت بە عێراق” لەلایەن بەریتانیاوە پاڵپشتی دەكرێت، بەڵام لە رابردوودا بە جۆرێك لە جۆرەكان بەریتانیا چاوپۆشیی لە رۆڵی ئێران لە عێراقدا كردووە.

 

لە لایەكی ترەوە، پێشنیازی دانانی حاكمی سەربازی بۆ ناوچە سونییەكان لە كاتێكدایە، كە یەكێك لە مەرجەعەكانی شیعە دووپاتی ئەم هەنگاوەی ئەمەریكای كردەوە كە بە هەنگاوێكی یەكلاكەرەوە هەژمار دەكرێ بۆ كۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی شیعە لە ناوچە سونییەكان و دانانی رادەیەك بۆ هەژموونی ئێران لە عێراق.

 

ئەو هەنگاوە سەرەكییەی كە پاڵپشتیی ئەم بۆچوونە دەكات، دانانی بەردی بناغەی گەورەترین كۆنسووڵخانەیە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا لە هەولێر، لە كاتێكدا مەترسیی جیددی لەسەر باڵیۆزخانەی ئەمەریكا هەیە لە بەغدا، ئەمەش ئەو راستییە رون دەكاتەوە كە لە داهاتوودا ئەمەریكا هەولێر دەكاتە ناوەندی بڕیاردان لەسەر عێراق و، بەغداش جێگەی مەترسییە بۆ ئەمەریكا و هێزە نزیكەكانی، لەبەر ئەوەی ئێستا بەغدا بە شێوەیەكی ناڕاستەوخۆ لەلایەن میلیشیا شیعەكانەوە بەڕێوە دەبرێت.

 

لە ئێستادا هاوكاری و هەماهەنگیی هێزەكانی پێشمەرگە و هاوپەیمانان و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكەی نێوانیان لە چیای قەرەچووغ، هاوكاتە لەگەڵ داواكاریی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە بۆ پێكهێنانی ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگەدا، ئەمەش بە سەرەتایەك هەژمار دەكرێ بۆ گەڕانەوەیان بۆ ناوچە كوردستانییەكان كە ڕاستەوخۆ كاریگەریی لەسەر كەمكردنەوەی رۆڵی ئێران و میلیشیا شیعەكان لە ناوچەكەدا دەبێ.

 

لەسەر ئەو بنەمایە، دەكرێ بڵێین، ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و هەرێمی كوردستان و گفتۆگۆكانی تایبەت بە دووبارە هەناردەكردنەوەی نەوتی كەركووك لە رێگەی بۆریی نەوتی جیهانەوە، هەنگاوێكی هاوتەریبی ئەم گۆڕانكاریانە بێت كە ئەمەریكا كاری بۆ دەكات، بە شێوەیەك كاركردنی توركیا و هەرێمی كوردستان بەیەكەوە كاریگەریی تەواوی لە كەمكردنەوەی هەژموونی ئێران دەبێت، بە تایبەت لە هەرێمی كوردستان و ناوچە سونییەكاندا.

 

لەلای خۆیەوە، ئێرانیش بێوەڵام نەبووە، دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقیش، وەڵامێكی توندی ئێران و بڕیارێكی ناچارانەیە كە دەست بەرێ بۆ تێكدانی ئەو ناوچەیەی لە دوای ۲٠٠۳وە ناوچەی نفووزیەتی، ئەمەش وەك وەڵامێكە بۆ سزا ئابوورییەكانی ئەمەریكا لە دژی ئێران و هاوكات دروستكردنی ئاستەنگە لە بەردەم حكوومەتی كاربەڕێكەردا بە سەرۆكایەتیی (حەیدر عەبادی) كە ئەمەریكا بە هەموو شێوەیەك پاڵپشتی دەكات.

 

بیریشمان نەچێت، سەردانی ئەم دواییەی ترەمپ بۆ بەریتانیا و كۆبوونەوە لوتكەییەكەی نێوان ترەمپ و پۆتن، ئەو ڕاستییە ڕوون دەكەنەوە كە پێكهاتنێكی كۆنكرێتی لە نێوان هەرسێ دەوڵەتدا، كاریگەری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەسەر داهاتووی سووریا و عێراقدا هەبووە، كە یەكێك لە خاڵەكانیش، كەمكردنەوەی رۆڵی ئێرانە لە ناوچەك

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە